هەزاران کەس لەسوید ناویان ڕەش دەبێ
ژمارەیەکی زۆر قەرزی خوێندنیان هەیە و بەهۆی ئەوەی کە نازانن مافی دواخستنی قەرزەکەیان هەیە، دەکەونە دەستگەی (kronofogden).
- مارییا ئێدسترۆم بەرپرسی نووسینگە لە دەستگەی (CSN) دەڵێت بەداخەوە کە ژمارەیەکی وا کەم ئاگاداری مافی کەمکردنەوەی مانگانەی قەررزەکەیانن و لە خۆڕا ناویان دەکەوێتە دەستگەی (kronofogden)، ئێدسترۆم دەڵێت هەوڵ دەدەین لەو بارەیەوە باشتر زانیاریی بدەین.
لە بەداوادچووینێکی دەستگەی قەرزی خوێندن (CSN-Centrala studiestödsnämnden) دەرکەوتووە بە هەزارەها کەس بە هۆی ئەوەی کە نازانن بە پێی یاسا مافی دواخستن یاخود کەمکرنەوەی مانگانەی قەرزدانەوەکەیان هەیە، کەوتوونەتە دەستگەی ئیجرا (kronofogden) واتا دەستگەی دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵک بەهۆی نەدانەوەی قەرزەوە.
تەنها لە ماوەی ساڵی ڕابوردوودا نزیکەی 86 هەزار کەس بەهۆی نەدانەوەی قەرزی خوێندنەوە ناویان کەوتۆتە دەستگەی کرونوفوگدەن.
لەسەدا 40 واتا نزیکەی 38 هەزار لەو کەسانە مووچەی مانگانەیان هێندە کەم بووە کە بە پێی یاسا مافی ئەوەیان هەبووە قەرزدانەوەکەیان دوا بخەن یاخود مانگانەی قەرزدانەوەکە کەم بکەنەوە. بەڵام ژمارەیەکی کەم لەم مافەی خۆیان ئاگادار بوون.
جێی باسە دەستگەی قەرزی خوێندن لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە لە ڕێی ئێس ئێم ئێس و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئەو کەسانەی لە خوار تەمەنی 30 ساڵییەوەن ئاگادار بکاتەوە کە نزیکن لەوەی ناویان بچێتە دەستگەی (kronofogden).
مارییا ئیدسترۆم لە دەستگەی قەرزی خوێندن (CSN) هەروەها دەڵێت، ئەو کەسەی قەرزی خوێندنی هەیە و ناتوانێت قەرزەکەی بداتەوە با پەیوەندیی بە دەستگەکەوە بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 26/10/2017
2467 جار خوێندراوهتهوه
|