تەنیا 23.500 داوای پەنابەری لە سوید کراوە

لەماوەی ساڵی 2017 و 2018 ژمارەیەکی کەمتر پەنابەر داوای پەنابەریی لە سوید دەکەن، بەپێی پێشبینییەکانی دەستگەی کۆچ.

بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ئەمساڵدا داوای پەنابەریی دەکەن دەگاتە 23.500 کەس واتا بەپێچەوانەی پێشبینییەکانی پێشترەوە کە چاوەڕی دەکرا ژمارەی پەنابەران بگاتە 41 هەزار کەس.

ساڵی داهاتوو واتا ساڵی 2018ەش پێشبینی دەکرێت ژمارەی پەنابەران نزیکەی 24000 کەس بێت.

پێشبینییەکانی دەستگەی کۆچ بۆ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە پەنا بۆ سوید دەهێنن بۆ ساڵی 2019-2021 زیاد لە 30 هەزار پەنابەر بێت.

جێی باسە دەستگەی کۆچ لە ڕاگەیاندنێکی نوێیاندا بۆ مێدیاکان دەڵێن کە تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 17 هەزار داوای پەنابەریی منداڵە بەتەنها هاتووەکان (ensamkommande barn) کە لەماوەی ساڵی 2015-2016 هاتووە، وەڵام دەدرێنەوە و نزیکەی دوو هەزار داوا وەڵامەکانیان دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.

هۆکاری دواکەوتنی وەڵامی پەنابەران تا ئێستا بە هۆی ئەوەیە کە ئەو ڕێگە نوێیە تەمەنی پەنابەری پێ دیاری دەکرێت زۆری پێ چوو تا خرایە کار. دەستگەی کۆچ هەروەها دەڵێن هۆکارێکی دیکە زیادبوونی ئەو کەسانەیە کە بۆ هەڵسەنگاندنی تەمەنیان لەسەرەدا وەستاون.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  25/10/2017
1138   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   908
کۆی سه‌ردان:   29263487