14 كۆچبه‌ر به پاسپۆرتی ساخته‌وه ده‌ستگیركراون
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف بلاَویكرده‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 14 كۆچبه‌ری نایاسایی و گومان‌لێكراو به پاسپۆرتی ساخته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئوسترالیادا ده‌ستگیركراون.
هاوكات ماڵپه‌ره‌كه ئاماژه بۆ ئاماری میدیایه‌كی تری ئه‌و وولاَته ده‌كات و ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش كه ئه‌نجامدراون و له پێش گه‌شتنیان به ئوسترالیا پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه ده هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له چوار ساڵی ڕابردوودا تۆماركراون. سه‌باره‌ت به شوناسی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ڕێگه‌ی قاچاخچیه‌كانه‌وه هه‌وڵی گه‌شتن به ئوسترالیایان داوه ، ده‌یه‌لی ته‌له‌گراف ده‌ڵێت به‌شێكیان خه‌ڵكی وولاَتانی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستن.
به‌روار: 25/10/2017
1730 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|