چیرۆکی کەر و حووشتری کوردی
ئەگێڕنەوە...
حووشترێك و گوێدرێژێك پێکەوە لە دەشتێکدا یەکدەگرن،
حووشتر بانگی گوێدرێژ دەکات و دەیکاتە برا گەورە و ئەڵێت گوێدرێژگیان تۆ برا گەورەی من بە، خوا گیایەکی زۆری داوە و بەهارەکەی سەوز و تەڕە، پێکەوە تێروپڕ بەیەکەوە و بەدڵی خۆمان دەلەوەڕێین.
چەند ڕۆژێك بەو شێوە بەڕێدەکەن، ئاواا بە تێروپڕی..
لە پڕ گوێدرێژ ئەڵێ حوشتری برام، من ئەمەوێت بزەڕم..
حوشتری داماو ئەڵێت چی ی ی ی!!!!!؟
گوێدرێژ ئەڵێت تێرم خواردووە بەخوا تەحەموول ناکەم حەزم لە زەڕینە..
حووشتر دەڵێت بۆ خاتری خوا زەڕینی چی، خوا گیایەکی زۆری داوە بەقەدەر ۱۰ نێرەکەر هەموو ڕۆژێك گیا ئەخۆی و کەسیش ئاگای لێمان نیە کەشفمان مەکە، قوربانت بم گوێ درێژگیان مەکە پیاوی چاك بە، مەزەڕە..
گوێدرێژ ووتی: ئەزەڕم
حووشتر: مەزەڕە تکایە بیکە لە ڕێ ی خوااا..
گوێدرێژ: بەخوا هەر ئەزەڕم
حووشتر: قوربانت لە من وو خۆشت تێکەچێت مەزەڕە
گوێدرێژ : قسەیەکە کردوومەو پەشیمان بوونەوەی نیە هەر ئەزەڕم
حووشتر لە ئاخیردا ووتی کەیفی خۆتە چی دەکەی بیکە..
واللە کاکە گوێدرێژ دەیکات بە زەڕە زەڕ بەو دەنگە ناساز و ناخۆشەی خۆیەوە..
کاروانچیک گوێی لە دەنگی کەرەکە دەبێت بۆیان دەچن بۆ گرتنیان، گوێدرێژ بۆ بارکردن و بارلێنان و حووشترەکە بۆ بارکردن و سەربڕین وگۆشتەکەی...
گوێدرێژ ووتی باوکەڕۆ حووشتری برام کەشف بووین چیبکەین
حووشتر ئەڵێت گوێدرێژ نەم ووت مەزەرە، گوێت لەکەس نەگرت، لە هەردووکمانت تێکدا خوابتگرێ..
گوێدرێژ: تازە زەڕیم، چاری نیە ئەیان گرن وباریان لێ بار ئەکەن کەرەکە ئەلێ خۆم ئشەلێنم حوشتر لێی ئەپارێتەوە  باری تۆش  لەمن بارئەکەن وامەکە داد نادات و خۆی ئەشەلێنێ،
باری کەرەکەش لە حوشتر بارئەکەن ئەم جارە کەرەکە ئەلێ خۆم لە ھۆش خۆم ئەچوێنم ھەرچەند حوشتر لێی ئەپارێتەوە  ئەلێ تۆش لەمن بار ئەکەن پیاوی چابە وامەکەئیتر بەقسەی ناکا خۆی ئەکەوێنێت ، ڕێك دەیەن بە شانی حووشتردا و بەو باری ئەکەن..
حووشترەکە ئەڵێ گوێدرێژ پێم ووتی مەزەڕە هەر زەڕیت، پێمگوتی مەشەلە بەقسەت نەکردم شەربێ ئێستا تیمارت ئەکەم بە کەرەکە ئەلێ منیش حەزم لە راکردنە ،کەرەکە ئەلی نەکەی کورە ئەکەوم لەسەر پشتت بەراستی ئەمرم حوشتر دەڵێ چیبکەم منیش حزم لە راکردنە ،کە دەگەنە نزیک بەرزایەک حوشترەکە دەست دەکا بە راکردن کەرەکە لەسەر پشتی دەخلیسکێ و دەکەوێتە ناو چالەکەو ئە تۆپێ، حوشتر ئەڵێ من لە تۆۆۆۆ زۆر ڪەرترم مادەم گوێدرێژێکی وەکو تۆم کردە براگەورەی خۆم.

شوان گه ردی
به‌روار:  25/10/2017
3808   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   289
کۆی سه‌ردان:   29253760