فیلمه‌كه‌ی جوبرائیل له كاردیف ده‌نگده‌داته‌وه
شۆرش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتی به‌ریتانیا به‌شداری پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا رایگه‌یاند "فیلمه‌كه به‌شداری له فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی كاردیف له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌كات‌و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات".
وتیشی "فێستیڤاڵه‌كه له 27 تا 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌شاری كاردیف له‌وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت".
(بێده‌نگی ئاسمان) نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كره و به‌سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدولره‌حمان خاوه‌نی زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه و له‌ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی، كردوه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی پێبه‌خشراوه.
سیناریۆی فیلمه‌كه پشتیوان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی‌و كاری گرافیك‌و ده‌نگ له‌لایه‌ن سه‌باح شه‌هدی و كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ش رامتین لهۆنی جێبه‌جێی كردوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 100 چركه‌یه و به‌رهه‌می ساڵی 2017-یه.
به‌روار: 23/10/2017
719 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|