سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لۆبی بۆ کورد دەکات
کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری وڵاتەکەیان لۆبی بۆ کوردی عێراق دەکات تاوەکو لە نسکۆکانیان لە بەردەم لەشکری عێراق کەمبکاتەوە.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز کاربەدەستانی ئیسرائیل گوتویانە نەتەنیاهو هەفتەی ڕابردوو بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و هەروەها لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا لەم چوارشەممەیە.

هەروەها نەتەنیاهو پەیوەندی بە فەڕەنساش کردووە و مەئیر بن شەبات ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئەویش لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا لەم هەفتەیە پەیوەندی کردووە.

کاربەدەسـتێک لە حکومەتەکەی نەتەنیاهو کە لەبەر هەستیاری پەیوەندیـیەکانی ئیسرائیل و کورد ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، گوتویەتی ئیسرائیل بەرژەوەندی ئاسایشی لەگەڵ کوردستان هەیە، بەو پـێـیەی هەرێم لە تاران و دیمەشقەوە نزیکە کە نەیاری ئیسرائیلن.

کاربەدەستەکە گوتویەتی هەرێمی کوردستان شوێنێکی گرنگە بۆ ئەوان.

پاشان گوتویەتی ئیسرائیل خوازیارە کوردەکانی عێراق ئەو ئامرازانەیان هەبێت کە بتوانن خۆیانی پـێوە بپارێزن. گوتی " باشتر وایە یەکێک چەکیان بداتێ یان هەر شتێکی دیکە، ئەمەش شتێکە کە ڕوونە ئێمە ناتوانین ئەنجامی بدەین."

ئیسرائیل کاتس وەزیری موخابەراتی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی بە ڕادیۆی تەل ئەڤیڤی گوت " لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە نەهێڵدرێت هێرش بکرێتە سەر کوردەکات و کۆمەڵ کوژیان بکەن و زیان بەر هەرێمەکەیان بکەوێت، کە تورکیا و ئێران و هێزە شیعەکان و هێزی دیکەی عێراق و بەشێکی حکومەتی عێراق دەیانەوێت.
ڕادیۆی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  20/10/2017
291   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
عەلی فارس، لەدوای ئەوەی نانی بەیانی لەگەڵ ژن‌و منداڵەكانی دەخوات دەچێتە زەویەكی چۆڵی نزیك ماڵی خۆیان‌و بەنهێنی پەتێك دەكات بەملیداو خۆی دەخنكێنێت، كوڕەكەی دەڵێت “باوكم لەبەر نەبونی درێژه‌ ...
دوو هاوڕەگەزخواز ئاشکرادەبن، یەکێکیان هەڵدێ و ئەویتریش چارەنووسی نادیارە! راپۆرتی: هێمن شەوکەت هەڵبەتە ئێستا لە چوارچێوەی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنیان بە شێوەیەکی درێژه‌ ...
مامم "کەمالی برامی" کووشت!.😭😭😭 ئەگەرچی هەموو دۆستو خزمو ناسراوەکان بە ئێمەو دایکمیان ئەووت کە شەوان گوێ لە ڕادیۆکەی ئێران بگرین بەڵکو خوایە ناوی باوکی ئیمەش لە ڕیزی سەربازە درێژه‌ ...
Spara Dela دوانیوەرۆی ئەمڕۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژنێک و کوڕەکەی لە کەنیسەیەک لە ئەڵمانیا بەوهۆیەوە هەردووکیان گیانی لە دەستداوە و هەر لە هێرشەکەدا دوو پۆلیسیشی بر درێژه‌ ...
جوبرائیل (ئه‌یلان) ده‌گه‌یه‌نێته‌ یۆنان فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ درێژه‌ ...
دەزگای کۆچ کاری پارێزەرە حکومدراوەکان ڕادەگرێت 2:07 min لیستەی هەڵبژاردەکانم 78 بڵاو کرایه‌وه‌ kl 10.40 دەزگای کۆچ کاری ١٠ پارێزەر و دادناسی ڕەسمی کە نوێنەرایەتی پەنابەر درێژه‌ ...
مانگرتنی مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کەمی موچەکانیان و بارگرانی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان بەردەوامە و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردست درێژه‌ ...
بێجگە لە ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدا، ١٣ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. لانی کەم ٢٢ کەس، لە نێویاندا منداڵان، گیانیان لە دەستدا کاتێک لۆرییەک لە تورکیا کە هەڵگری ک درێژه‌ ...
لەم سەدەیە دا سینەما و ڕاگەیاندن بوونەتە چەک، چەکی ئابووری ، چەکی سیاسی و چەکی ... کورد لە کوردستانی باشوور چۆن لەم چەکە دەڕوانێ و تا چەند کەڵکی پێویستی لێوەرگرتووە؟ تا چە درێژه‌ ...
وێنەو لیستی ناوی ژمارەیەک لەو قوربانیانەی بڵاو کرایەوە کە دوێنێ لە دەریای ئیجە-ی تورکیا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ پێنجشەممە فیدراسیۆنی پەنابەران وێ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   33
کۆی سه‌ردان:   17307981