پێشمەرگە کوژران و برینداربوونی 150 چەکداری حەشدی شەعبی پشتڕاستدەکاتەوە
رووداو - هەولێر
فەرماندەیی پێشمەرگە راگەیێندراوێک لەبارەی شەڕەکەی پردێ بڵاودەکاتەوە و کوژران و برینداربوونی 150 چەکداری حەشدی شەعبی و، شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە پشتڕاستدەکاتەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات دوو ده‌بابه كه یه‌كێكیان ئه‌برامزی ئه‌مریكی بووە، له‌گه‌ڵ یه‌ك مدەره‌عه و زیاتر له 12 هه‌مه‌ڕ و ئالیات تێكشكێندراون.
دەقی راگەیێندراوەکە
سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ هێزه‌كانی حەشدی شەعبی به چه‌ك و تۆپ و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی هێرشێكی گه‌وره و به‌ربڵاویان هێنایه سه‌ر هێزه‌كانمان له پردێ و به‌ره و جاده‌ی سه‌ره‌كی پردێ - هه‌ولێر.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان لێیان هاتنه‌ده‌ست و به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه بۆ به‌رگریكردن له كوردستان و گه‌له سه‌ربه‌رزه‌كه‌ما‌ن، له شه‌ڕێكی سه‌خت و پاڵه‌وانانه‌دا هه‌موو هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دووژمنی داگیركه‌ر به حەشدی نا شەعبی و هاوكاره‌كانیانه‌وه له پاسدار و كه‌سانی خۆفرۆش تێكوپێكشكێنران و پاش گورزێكی كوشنده پاشه‌كشه‌یان پێكرا.
ده‌ستخۆشی له هه‌موو برا پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌فسه‌ران و فه‌رمانده‌كان ده‌كه‌ین له هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ی هه‌شتا و فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و هێزی تایبه‌تی یه‌ك و ئاسایش كه له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه دوو ده‌بابه كه یه‌كێكیان ئه‌برامزی ئه‌مریكی بوو لەگه‌ڵ یه‌ك مدره‌عه و زیاتر له 12 هه‌مه‌ڕ و ئالیات تێكشكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداریان به‌دوای خۆیاندا راكێشا، به‌پێی هه‌واڵه‌كان زیاتر له سه‌د و په‌نجا چه‌كدار ده‌بن و زۆربه‌یان گه‌یێندراونەتە نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك، ئه‌م داستانه پیرۆزه به خوێنی ئاڵی شه‌ش شه‌هیدی نه‌مر و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی بریندار ره‌نگین كرا.
ئێمه له‌كاتێكدا پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و سوپاسی بێپایانمان بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئه‌م داستانه ده‌گه‌یێ‌نین چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك یه‌كه‌كان، كه جگه له قاره‌مانییه‌تی هیچ تەقسیرێكیان نه‌بوو و ئیسپاتیان كرد كه ئه‌م هێزه داگیركه‌ره ده‌شكێندرێت و ریسوا ده‌بێت.
سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان داده‌نوێنین و هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكیان و ته‌مه‌ننای چاكبوونه‌وه به زووترین كات بۆ برینداره قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین.
هه‌ر بژی پێشمه‌رگه
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك - پردێ
٢٠|١٠|٢٠١٧
به‌روار: 20/10/2017
1134 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|