دژه كۆچبه‌رێك ده‌بێته ڕاوێژكاری كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوی نه‌مسا
هەژار تەها
مالمۆکورد
دژه كۆچبه‌رێك ده‌بێته ڕاوێژكاری كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوی نه‌مسا پاش ئه‌وه‌ی سێباستیان كورس ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی نه‌مسا توانی له‌سه‌دا 31.5 ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی وولاَتهكهی به‌ده‌ستبهێنێت ، ئه‌گه‌ری زۆره كه بتوانێت ببێته ڕاوێژكاری كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوی ئه‌و وولاَته. كورسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه گه‌نجترین سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌وروپایه به لێدوانه تونده‌كانی له‌باره‌ی كۆچه‌وه بۆ وولاَتهكهی ده‌ناسرێته‌وه و له دواهه‌مین لێدوانی‌دا بۆ ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز ده‌ڵێت " قه‌یرانی كۆچ خه‌ڵكی وه‌های هێناوه‌ته ناو نه‌مسا كه بیرۆكه‌كانیان له وولاَتهی ئێمه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه." كورس ، پێشتریش پێشنیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌وروپا هاوشێوه‌ی ئوسترالیا سیاسه‌ته‌كانی توندبكاته‌وه و ئه‌و كۆچبه‌رانه وه‌رنه‌گرێت كه له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه و به قاچاخ ڕوو له نه‌مسا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیا پیاده‌ی ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات ده‌ستگیری ده‌كات و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَتهی ده‌كاته‌وه كه لێوه‌ی هاتووه.
بهروار: 20/10/2017
622 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|