بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

رۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت رەسول جێگری گشتیی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی رای خۆی لەسەر رووداوەكانی كەركووك.

ئەم بڕیارەی دادگەی رەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە روونی پێشان دەدات كە عەقڵییەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە، گەلێك رای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت، كەسێك رای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقڵییەتەیە وایكردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.

با دەسەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام باش بزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.

مەسعود بارزانی
19ـی 10ـی 2017 
ڕووداو
به‌روار:  19/10/2017
1682   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   535
کۆی سه‌ردان:   29266607