سوید دەیەوێ هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە
حکومەتی سوید پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەباتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ حکومەت بەرەی هاوپەیمانی و پارتی چەپی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی لە بارەی داهاتووی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان قسە بکەن، کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو. هێزەکانی سوید لە ٧٠ کەس پێک دین کە راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن لە شەر دژی داعش دا.

ئانیکا سۆدێر(Annika söder) سکرتێری کابنیەی حکومەت لە لێدوانێک دا بۆ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد رایگەیاند کە " ئێمە دەمینینەوەو درێژە  بە راهێنانەکانمان دەدە، دژی چەکە کیمیاییەکان و بیۆلۆژیەکان و پێشمان وایە کە دۆخی ئاسایش لە هەولێر باشتر بووە دوای لاواز بوونی داعش. لە درێژەی لێدوانەکەی دا سۆدێر پێی وابوو کە ناکۆکیەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی چیدیکە بەریەک کەوتنی سەربازی لێناکەوێتەوە، هاوکات خۆسیان لەگەڵ رووداوەکان دا دەگونجێنن، بۆیەش دەیانهەوێ ئەو پرسە ببەنەوە پەرلەمان.

کارین ئێنسترۆم(Karin Enström) وتوبێژی سیاسەتی دەرەوەی مۆدێراتەکان پێی وایە کە  دەبێ لە هاوکاریکردنی بەربەرەکانیەکانی دژی داعش بەردەوام بن و هەلومەرجی دابینکردنی ئاسایش بۆ سەربازە سویدیەکانیش لەبەرچاوبگرن، لە هەمانکاتدا  پشتیوانی لایەنێکی تایبەتی نەکەن لەو ناکۆکیانەدا. ئەو مەبەستی ناکۆکیی نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەندییە. ئەوە لە لێدوانێک دا بۆ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد.

میکایل ئۆسکارشۆن (Mikael Oscarsson) وتەبێژی سیاسەتی سەربازیی مەسیحیە دێموکراتەکان بە  ئاژانسی تێ تێ راگەیاند کە  ئەگەر بمانهەوێ بمێنینەوە دەبێ کار بۆ پاراستنی کەمینە مەسیحیەکانی دەوروبەری نەینەوا بکەین.

کەیا ئیزۆل سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە لێدوانێکی تایبەت دا بە بەشی کوردی رادیۆی سوید پێشوازی لەو بریارە کرد،ئەو پێی وایە کە تەنانەت دوای نەمانی داعشیش مانەوەی ئەو هێزانە بایەخی خۆی هەیە.

 ئەوە لە کاتیک دایە کە وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی ناوەند شەشتین لوندگرێند (Kerstin Lundgren) پێی وایە کە تا ئەو کاتەی هێزە عێراقیەکان داواین لێ بکەن و ئەوانیش بتوانن ئاسایشی سەربازەکانیان بپارێزن ئەوا لە عێراق دەمێننەوە.

 هەفتەی داهاتوو حکومەت گەڵالەیەک پێشکەش دەکا سەبارەت بە هێزەکانیان، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەو چەند رۆژەی دوایی کە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی بەرەورروی یەکتر کردۆتەوە لە جیاتی ئەوەی کە شەڕی داعش بکەن، هەلومەرجێکی نوێی بۆ ئەو هێزە سویدیانە هێناوەتە ئاراوە. سەرەرای ئەوەش حکومەت دەیهەوێ کە هێزەکانی بهێڵێتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە


به‌روار:  19/10/2017
939   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
تورکیا دەبێت دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە بنکە کوردییەکان لە باکوری سوریا ڕابگرێت، بەرپرسی گشتیی سەنتەری نێونەتەوەیی پالمێ دەڵێت. ئاننا سوندسترۆم بەرپرسی گشتیی (Olof Palme درێژه‌ ...
شەوی ڕابردوو لە گوندی قەرنی سەر بە ناوچەی بلبلی عەفرین لە نیوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و سوپای تورک و چەتەکانی شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەرڤانانی زەبری جەرگبڕیان لە چە درێژه‌ ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   116
کۆی سه‌ردان:   16242364