ژنانی سویدیش ئەزموونی خۆیان لە بێزارکردن و پەلاماردانی سێکسی دەگێڕنەوە
ئەو بزووتنەوەیە لە ئامریکا و بە دەسپێشخەریی ئالیسا میلانۆ بە بڵاوکردنەوەی توویتێک دەستی پێکرد و ئێستا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سویدیشی گرتۆتەوە.

بە هاشتاگی METOO# بە هەزاران ژن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باس لە ئەزموونەکانی خۆیان لە بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی دەکەن. لە سەرەتاوە ئەو بزووتنەوەیە لە ئامریکا و بە دەسپێشخەریی ئالیسا میلانۆ بە بلاوکردنەوەی توویتێک دەستی پێکرد و ئێستا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سویدیشی گرتۆتەوە.

فریدا بۆیسۆن کە سەرۆکی دیجیتاڵی گۆڤاری بۆنیەر و شارەزا لە بواری تۆرە کۆمەڵایەتیەکانە باس لە گرینگی ئەو هاشتاگە دەکا، ئەو یەکێک لەوانەیە کە لە تەمەنی ١٢ ساڵی دا تووشی بێزارکردنی جنسی بووە، لە وتوێژێک دا لە گەڵ کەناڵی یەکی رادیۆی سوێد دەڵێ: ئەوە پرسێکی زۆر گرینگە و ئێستا شانسێکمان هەیە کە پێشان بدەین چەندە ئەو کێشەیە گەورەیە، خەڵکێکی زۆر بەشدارە و  ئەوە باسی کلتورێکە کە بە هەزاران کەس تووشی بێزارکردنی جنسی دەبن. هیوادارم کە منداڵەکانم و کچە لاوەکان هەست بە بەهێزی بکەن و بەرپەرچی ئەو دیاردەیە بدەوە.

فریدا لە درێژەی قسەکانی دا پێی وایە کە تێبگەین ئەوە شتێکی پەسندنەکراوە و لەو رێگەیەوە کاریگەری خۆمان پێشان بدەین.  دەڵێ: کە پیاوەکانیش دەبێ بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن، تەنانەت هەموو سیاسیەکان و بنەماڵەکان و منداڵەکان، هەموومان دەبێ پێشان بدەین کە ئەوە هەڵسوکەوتێکی نەشیاوە.
ئەو هەشتاگە بە دوای ئەو ئابرووچوونەی دەرهێنەری هۆلیود هارڤێی وێنستێین داهات کە چەند هونەرمەندێکی ژنی سینەمایی پەنجەی تۆمەتیان بۆ راکێشا و بە بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی تۆمەتباریان کرد.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە


به‌روار:  18/10/2017
2006   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   300
کۆی سه‌ردان:   29253916