بارزانی دەڵێ رێكه‌وتوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی پاشه‌كشه بكه‌ین
مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی به شێوه‌ی نوسراو بڵاوكرده‌وه و تێیدا به‌رپرسیارێتی كاره‌ساتی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی خسته ئه‌ستۆی چه‌ند كه‌سێكی لایه‌نێك و دانیشی به‌وه‌دانا كه له‌دوای ئه‌و شكسته رێكه‌وتنی تازه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه.
مه‌سعود بارزانی به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نانه بهێنێت كاره‌ساتی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی چه‌ند كه‌سێك له ناو ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌دا و خۆی له‌به‌ر پرسیارێتی قۆناغه‌كه دورده‌خاته‌وه.
بارزانی كه به چه‌ند دێڕێك گوزارشت له‌و شكست و كاره‌ساته ده‌كات و ده‌ڵێ: له دوای بڕیاری ئه‌و چه‌ند كه‌سه لێك تێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان كردوه و رێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی پاشه‌كشه بكه‌ین بۆ هێڵی پێش 17 ی تشرینی یه‌كه‌می رێكه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و دووباره چۆنیه‌تی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
سروشتی ئه‌م هێزانه ، هۆكاری مانه‌وه و حكومڕانیه‌تی و به‌رده‌وامیان ، هه‌میشه له دروستكردنی قه‌یران و كێشه و به‌ڵا و موسیبه‌تا بووه بۆ میلله‌ته‌كه‌یان، ئه‌وان هه‌میشه له پێشبڕكێدابوون بۆ دروستكردنی قه‌یران و بۆ كپكردنی ده‌نگی خه‌ڵك و به هه‌زاران ناو و مه‌سه‌له‌ی شۆڕشگێری و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پیاده‌ده‌كه‌ن ، به‌ڵام كه ئه‌كه‌ونه ته‌نگه‌تاوی ئه‌مجاره، پێشبڕكێ یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كامیان زوتر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان و پایته‌خته‌كانی دراوسێ دا بكه‌ن ... ئه‌مجاره ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی بارزانی باسی ده‌كات پێش خۆی كه‌وتن و ئه‌وه‌یش نه‌یهێشت شه‌وی به‌سه‌ردا بڕوات رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی كرد ... هه‌موو ئه‌مانه‌ش بێ گوێدانه شكۆی خاك و نیشتیمان و گه‌لی كورد.
ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی بارزانی ئیعلانی كرد به پێی قسه‌كانی خۆی دوای رێكه‌وتنی ئه‌و چه‌ند كه‌سه بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه شه‌ڕیان بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ زوو رێك بكه‌وێ كێ زوو خاكی كوردستان بخاته رێككه‌وتنه‌وه و كێ زوو ده‌ستكه‌وتی حزبی و كه‌سی زۆرتر به‌ده‌ست بهێنێت.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌شیدا بارزانی داوای له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كانی ئه‌نجومه‌نه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كات هه‌ست به مه‌سئولیه‌تی رێكه‌وتنه‌كانیان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ وه‌زعی هه‌ستیاری عێراقدا بكه‌ن، بارزانی ئێستا له خه‌می عێراقدایه و ئه‌وه‌شیان وه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه له یه‌كتری تێك نه‌ده‌ن هه‌ریه‌ك به‌شی خۆی رێكه‌وتنی كردووه.
كۆی وتاره‌كه‌ی بارزانی كه ته‌نها یه‌ك په‌ڕه‌یه بۆ عێراقیه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هێشتا خۆینی شه‌هیده‌كان و وشك نه‌بوه‌ته‌وه و هێشتا پرسه و ماته‌مینی كه‌سو كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بوه دان به‌وه‌داده‌نێت، دوای رێكه‌وتنی نوێی كردووه، هه‌ر به‌په‌له فریان كه‌وتووه ڕێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی تازه له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا بكات.. خۆی وته‌نی ناوی ناوه رێككه‌وتنی چۆنیه‌تی بڵاوه پێكردنی هێزه‌كان
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 18/10/2017
797 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|