حەشدی شەعبی بە پێشڕەوەی هێزێکی تایبەتی یەکێتی پشکنین لە کەرکوک دەکەن
شارپرێس:
قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک ڕاگەیاندراوە و ماڵی هاوڵاتیان پشکنینی بۆ دەکرێت.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو شاری کەرکوکەوە بە شارپرێسیان ڕاگەیاند "ئەمشەو لە شاری کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ  ڕاگەیاندراوە و بە تەواوەتی جوڵەی شاری وەستێندراوە".

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەشکرد "لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پێشڕەوەی هێزێکی تایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەڕان و پشکنین لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک دەکرێت و ماڵی هاوڵاتیان بۆ چەک و کەرەستەی سەربازی دەگەڕێن".

هاوکات لە شارۆچکەی دوزخورماتو چەکدارانی حەشدی شەعبی و هاوڵاتیانی توروکمان و عەرەب ئاهەنەگ دەگیڕن و  تەقەیەکی زۆریشیان بەناوی تەقەی خۆشیەوە کردووە.

 

لە ئێستادا مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک لە ئینزاردان و لقەکانی پارتیش بەسەرجەم ئەندامەکانیانەوە چونەتە شارەکانی سلێمانی و هەولێر.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە دوای کشانەوە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هێرشێکی فراوانیان بۆ شاری کەرکوک و دەوروبەری دەستپێکرد و  شارەکەیان کەرکوک  داگیرکرد و ئاڵای کوردستانیان لەسەرجەم دام‌ودەزگا نەوتییەکانی شاری کەرکوک داگرت.
به‌روار:  18/10/2017
2022   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1009
کۆی سه‌ردان:   29236385