بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لەبەردەم سەفارەتی عێراق لە کۆبنهاگن
جەماوەری ئازادیخواز
پشتیوانانی خەڵکی کوردستان
لەدژی هێرشی دڕندانەی (حەشدی شەعبی و دەستەڵاتی میلیشیای تائیفی) لە عێراق، لەدژی یاریکردن بەچارەنووسی خەڵکی (کەرکوک و کوردستان) لەلایەن مافیاکانی (یەکێتی و پارتی)یەوە، لەبەردەم سەفارەتی عێراق لە کۆبنهاگن خۆپیشاندانێک بەڕێدەخەین.
بەشداریتان پشتیوانییە لە خەڵکی کەرکوک.
وەستانەوەیە لە بەرانبەر هێزێکی دڕەندەی وەک حەشدی شەعبی.
بێدەنگ نەبوونە لەو تاوانانەی (یەکێتی و پارتی) ٢٦ ساڵە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەیهێنن.
نابێت ڕێگا بدەین (نەوت) لە (خوێنی ئینسان) بە قیمەت تر بێت.
نابێت ڕێگا بدەین بازرگانەکانی (نەوت)، خاوەن کۆمپانیا و قازانچ پەرستەکان هەر ڕۆژێک مەرگەساتێکمان بەسەر بهێنن.
وەرن با هەموو پێکەوە دەستبخەینە دەستی یەک و بەم خۆپیشاندانەوە پەیوەست بین.
ڕۆژ : ٤ شەمە
ڕێکەوت: ١٨/١٠/٢٠١٧
کاتژمێر: ٥ بۆ ٦ی ئێوارە
شوێن: Jens Kofods gade 1
1268 KBH.K.
کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان_دانیمارک
بهروار: 17/10/2017
1345 جار خوێندراوهتهوه
|