خاوەنی گۆڤارێکی سێکسی بڕی ۱۰ ملیون دولار ئەکاتە خەڵات بۆ لادانی ترامپ.
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد

لاری فلینت خاوەنی گۆڤاری (هاسلر) ڕاگەیاندنێکی لەسەر تەواوی ڕوپەڕی لاپەڕەیەکی ڕۆژنامەی واشنتون پۆستی ئەمریکی بڵاوکردۆتەوە وە بەڵێنی بەخشینی خەڵاتێکی ۱۰ ملیون دولاری داوە هەر کەسێک زانیاری بدات کە ببێتە مایەی لەسەر کار لادانی سەرۆکی ئەمریکی دونالد ترامپ .
وە فلینت کە یەکێک بووە لە پشتیوانانی هیلاری کیلنتون لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دژ بە ترامپ ،وە ئەڵێت ئەرکی سەرشانی هەموو ئەمریکیەکە کاربکات بۆ لادانی ترامپ تاکات تێپەڕنەبووە .
وە ڕاگەیاندنەکە ژمارەی هێڵێکی تلیفونی گەرم ئەگرێتە خۆی لەگەڵ ئیمەیلێکی ئەلیکترونی .
وەفلینت لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئەڵێت : پاساوی بەهێز هەیە کەپشتی پێ ببەسترێت هەڵبژاردنەکانی ئەم دوواییە کەیاسایی نەبووە لە زۆر لایەنەوە ، وە دوای ۹مانگی پڕ لە ئاڵۆزی لە بوونی ترامپ لە دەسەڵاتدا ، ترامپ ئیسپاتی کرد کە کەسێکی لێهاتوونیە کە دەسەڵاتێکی وا فراوانی لەژێر دەستدا بێت.
وە ڕاگەیاندنەکە ئەڵێت لەناو ئەو هۆکارانەی کە پێویست ئەکات ترامپی لەسەر لابدرێت ، دەست لەکارکێشانەوەی کت و پڕی بەڕێوەبەری پێشوی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) جیمس کومی وە خراپی گرتنەبەری ڕێوشوێن و هەڵسوکەوتی ترامپ لە گەڵ ڕێکاری توند و تیژکە بەرامبەر بەڕووداوەکانی شاری شارلوتسفیل لە ولایەتی ڤرجینیا لەمانگی ئوگوستی ڕابردوو ، وە کشانەوەی ولایەتە یەکگرتوەکان لە ڕێکەوتنی پاریس بۆ پااراستی کەش و هەوا ، وەسەرکێشی بە هەڵگیرسانی جەنگێکی ئەتۆمی .
وە لەسەرو ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکەدا هۆشداری داوە لەکاتی لەسەر کارلادانی ترامپ کە ئەبێتەمایەی شڵۆقی وە ئەڵێت مانەوەی ترامپ بۆ سێ ساڵی تر دۆخەکە زۆر خراپتر ئەبێت .
وە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە بەیانێکدا کە ناردوویەتی بۆ تۆڕی ( فوکس بیزنس) ئەڵێت پانتاییەکی فراوان تەرخان ئەکات بۆ ئەو کەسانەی ئەیانەوێت ڕای خۆیان دەربڕن .
سەرچاوە BBC
به‌روار:  16/10/2017
2561   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   343
کۆی سه‌ردان:   29232362