سوید ماوەی چاودێریی سنوورەکانی درێژ کردەوە
بارودۆخی ئاساییشی ئەورووپا بەشێوەیەکە پێوستە چاودێری و کۆنترۆڵی سنوورەکانمان بکەین و بزانین کێ دێتە نێو سویدەوە، وەزیری ناوخۆی سوید مورگان یوهانسۆن دەڵێت.

مورگان یوهانسۆن وەزیری ناوخۆی سوید دوێنێ ئێوارە بە کۆمسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپای ڕا گەیاندووە کە سوید ماوەی چاودێریی سنوورەکانی بەتایبەت لە باشووری سوید بە شەش مانگی دیکە لە دوای مانگی نۆڤێمبەرەوە درێژ دەکاتەوە.

جێی باسە داوای مۆڵەتی چاودێریی سنوورەکانی سوید لە یەکییەتیی ئەورووپا تا ئێستا بە هۆکاری فشاری پەنابەریی بووە کە بەهۆی نەبوونی چاودێریی لە سنوورەکانی یۆنان ژمارەیەکی زۆر لە  پەنابەران ڕوویان لە سوید ئەورووپا بە گشتیی کرد، بەڵام ئێستا کە فشاری پەنابەران نەماوە سوید دەڵێت هۆکاری دیکەی وەک هەڕەشەی تیرۆر هەیە کە پێویستە چاومان لە سنوورەکانمان بکەین.   

جگە لە سوید وڵاتانی دیکەی یەکییەتیی ئەورووپا وەک دانمارک، ئەڵمانیا، نەمسا داوایان کردووە کە مۆڵەتی چاودێریی سنوورەکانیان بۆ درێژ بکرێتەوە هەر بۆیە وەزیری ناوخۆی سوید مۆرگان یوهانسۆن دەڵێت یەکییەتیی ئەورووپا ناچارن دواکەمان پەسەند بکەن.

کۆنترۆڵی سنوورەکان بۆ نموونە کۆنترۆڵی هاتووچۆی نێوان سوید و دانمارک لە ڕێی پردی ئۆرێسوند و بەندەرەکانی باشوور و ڕۆژئاوای سوید دەگرێتەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  14/10/2017
1548   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   484
کۆی سه‌ردان:   29233563