75 هه‌زار په‌نابه‌ری‌ عێراقی‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌
هەژار تەها
مالمۆکورد



به‌گوێره‌ی‌ ئامارێكی‌ فه‌رمی‌ ده‌زگای‌ ئاماری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كه‌ به‌ یۆرۆ ستات ناسراوه‌ ، له‌ كۆی‌ 215 هه‌زار په‌ناخوازی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی‌ كه‌ له‌ سالاَنی‌ 2015 بۆ2016 داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كردووه‌ ، 75 هه‌زار كه‌سیان مافی‌ په‌نابه‌رێتی‌ وه‌رگرتووه‌ . به‌وه‌ش ڕێژه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ په‌نابه‌رانی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌دا 36 بووه‌. راگه‌یاندنی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا كه‌ ئاماده‌ نیه‌ پێشوازی‌ له‌ كۆچبه‌رانی‌ ده‌ریایی‌ قاچاخ بكات و هه‌ر كه‌سێك بیه‌ویت به‌ قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و وولاَته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی‌ هاتووه‌ . ئاماره‌كه‌ی‌ یۆرۆستات ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه‌ سووریا له‌ڕیزبه‌ندی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و وولاَتانه‌یه‌ كه‌ په‌ناخوازانی‌ زۆرترین مافی‌ په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ به‌جۆرێك له‌ كۆی‌ 650 هه‌زار په‌ناخوازی‌ به‌ڕه‌گه‌ز سووری‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا داوای‌ مافی‌ په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ ، 520 هه‌زار كه‌سیان مافی‌ په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا هه‌شتا.
به‌روار:  13/10/2017
1106   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
خەندان- د. بەرهەم ساڵح، بە فەرمی لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە پاڵێورا بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق. درێژه‌ ...
لە شاری مانهایمى ئەڵمانیا چالاکییەک لە دژى سەردانى ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە هەفتەى داهاتوودا سەردانى ئەڵمانیا درێژه‌ ...
ىڕیارە ٣٠ مانگی نۆ هەرڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ولە ئێستاشدا هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. هاوکات پرسی بەشداری کردنی کوردانی تاراوگە و بەتایبەت کوردانی سوید درێژه‌ ...
نامەیەکی کراوە بۆ مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بەڕێزان! خێزانێکی دانیشتوی ئوسترالیا، بە هاندانی باوکی ژنەکە، کە بەرپرسێکی درێژه‌ ...
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانى: ئەمڕۆ دووشەممە بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت، بەھۆیەوە دوو ژنە پەنابەر خنکان و پەنابەرێکی تریش بێسەروشوێنە. نوێنەرایەتی فیدر درێژه‌ ...
کێلی ئارامگەى هەردوو شاعیرى بەناوبانگ سالم و کوردی لە گردى سەیوانى شارى سلێمانى شکێنراون و چاکنەکراونەتەوە. هاوکات ئارامگەى مێژوونوس و کەسایەتی کورد ئەمین زەکی بەگە لەهەمان گۆڕس درێژه‌ ...
ئامینە کاکە باوە، لەسەر لیستی پارت چەپ کورسی پەرلەمانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو مسۆگەر کردەووە. کاکە باوە هەرچەند لە کارتی هەڵبژاردندا لە ژمارە هەشتدا بوو لەسەر لیستی پارتی چەپ و ئە درێژه‌ ...
ناوەندى راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردەوە، شەڕڤانان ٣ چالاکییان لە ناوەندی عەفرین ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا ٦ چەتە کوژراون و ٩ سەرباز و چەتەى تریش برینداربوون. ناوەندى راگەیاندنى درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   124
کۆی سه‌ردان:   17206613