سوید 17 پەنابەری تری ئەفغانی ناردەوە
ئەم ئێوارەیە 17 پەنابەری ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی لاندڤێتەرەوە بەرەوە کابولی پایتەختی ئەفغانستان دەنێردرێنەوە، هەرچەندە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنە دەگرن.

- یەکێک لەوانە لاوێکی نۆزدە ساڵانە لە گرتووخانەی کۆلێرێد سەر بە دەستگەی کۆچ دەڵێت لە ئەفغانستان شەڕە و بەردەوام خەڵک دەکوژرێت. غوڵامی یەکێک لەو پەنابەرانەیە کە ئەم ئێوارەیە دەنێردرێنەوە. ئەو ساڵی 2013 کە هاتە سوید 15 ساڵان بوو، لەو ماوەیەدا توانیویەتی فێری زمانی سویدی ببێت و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی نوێ لە سویددا دروست بکات.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابوردوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئامنێستی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا هۆشداری دەدەن کە بارودۆخی ئەفغانستان نالەبارە و دەبێت ناردنەوەی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە بوەستێرێت.

بەڵام دەستگەی کۆچ بە ڕادیۆی سویدیان ڕا گەیاند کە ڕاستە بارودۆخی ئاساییش لە ئەفغانستان نالەبارە بەڵام بەپێی هەرێمەکان دەگۆڕێت. واتا لە هەموو شوێنێکی ئەفغانستان نائارامیی نییە. هەروەها دەڵێن ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە نەگەشتوونەتە ئەو ئاستەی کە بەپێی یاسا و ڕێساکانی کۆچ هەرکەس لەو وڵاتەوە هاتبێت مافی مانەوەی دەبێت.

 هەر ئەمڕۆ دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرە ئەفغانییانە لە دەرەوەی دەستگەی کۆچ لە شاری یۆتۆبۆری چەندین چالاکوان خۆپیشاندان سازدەکەن و داوای وەستاندنی ناردنەوەی ئەو لاوە ئەفغانانە دەکەن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  11/10/2017
2721   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   174
کۆی سه‌ردان:   29227081