پۆتین دەڵێ رێگرتن له فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان له‌به‌رژوه‌ندی هیچ كه‌سدا نیه.
سه‌رۆكی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، مۆسكۆ ده‌ستوه‌رناداته ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم، ده‌شڵێت، رێگرتن له فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان له‌به‌رژوه‌ندی هیچ كه‌سدا نیه.
ڤلادیمێر پۆتن له وته‌یه‌كدا كه له كۆبونه‌وه‌ی گشتی كۆڕبه‌ندی هه‌فتانه‌ی وزه‌ی روسیا پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردان له ناكۆكییه‌كانی تایبه‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم ناكات و هه‌وڵی مۆسكۆ رێگرتنه له زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان.
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ راده‌ستكردنی دۆسێی نه‌وت و غازی هه‌رێم به به‌غداد پۆتن وتی، رێگرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نابێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ فرۆشتنی غازی زیاتر به توركیا ده‌ربڕی، چاودێرانیش ئه‌وه به هه‌وڵێكی توركیا بۆ په‌یداكردنی به‌دیل بۆ غازی هه‌رێم ده‌زانن كه كۆمپانیای رۆز نه‌فتی روسی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی له توركیاوه بۆ روسیا ده‌دات.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 05/10/2017
673 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|