عه‌بدولوه‌هاب شوانی به "فڕین" له شاری سلێمانی ده‌گیرسێته‌وه
مالمۆکورد
كورته فیلمی "فڕین (Frin)"ی ده‌رهێنه‌ر عه‌بدولوه‌هاب شوانی دوا به‌دوای ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكرا لهفیستڤاڵه جیهانییه‌كان و نمایشكردن و به‌شداریكردنی له‌به‌شی كێبڕكێی فێستڤاڵهكان له‌وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، ئێستا له‌كوردستانه و له‌فیستڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شداره و له‌شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری نمایش ده‌كرێت بۆ بینه‌رانی كورد و بیانی.
ده‌رهێنه‌ر عه‌بدولوه‌هاب شوانی له‌باره‌ی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ی رایگه‌یاند "فیلمی "فڕین" ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)(3ی ئۆكتۆبه‌ر) كاتژمێر (1:30)ی دوانیوه‌ڕۆ له‌ریزبه‌ندی فیلمه‌كانی به‌شداربووی فێستڤاڵ، بۆ بینه‌رانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، نمایش ده‌كرێت".
له‌ژێر دروشمی (كلتوورێك بۆ پێكه‌وه ژیان)، دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌میوانداری سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر و پسپۆڕانی ناوخۆ و بیانی، بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ له(1/10 بۆ 7/10) چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌باره‌ت به‌چیرۆكی فیلمه‌كه‌شی، شوانی وتی "فیلمه‌كه باس له‌دو قه‌ناس به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه و داعش ده‌كات، له‌گه‌ڵ كۆترێكی سپی كه ڕۆڵێگی گرنك ده‌بینێت وه‌ك سیمبوڵیكی جیهانی".
وتیشی "فیلمه‌كه له‌و چیرۆكه راسته‌قینانه ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به تیرۆرستان رویانداوه، كه تیایدا پرسیارگه‌لێك له زیهنی بینه‌ر دروست ده‌كات و ناچار به وه‌ڵامی ده‌كات".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه چواره‌م به‌رهه‌می ئه‌وه له‌بواری سینهماداو وتی " (فڕین)به‌سپۆنسه‌ری رێكخراوی (JKH) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر) و له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای (سكای ئارت)ه".
له‌باره‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمه‌كه‌ش ، عه‌بدولوه‌هاب شوانی وتی "له‌فیلمه‌كه‌دا شاخه‌وان مسته‌فا رۆڵی پێشمه‌رگه و ئیبراهیم ره‌مه‌زان رۆڵی داعش به‌رجه‌سته ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ش، شوانی وتی "ئه‌م فیلمه له‌وێنه‌گرتن و مونتاژی شوكری عهلیو سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ئارین كوردی و لاوه‌ند حه‌مه‌د و كاری ده‌نگ و موزیك له‌لایه‌ن توانا خاڵه حه‌مرین، ئه‌نجامدراوه".
وتیشی "فیلمه‌كه له‌میحوه‌ری خازر له‌گوندی حه‌سه‌ن شام وێنه‌گیراوه".
عه‌بدولوه‌هاب شوانی، نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر لهكارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، نوسه‌رو سیناریستی یه‌كه‌م زنجیره درامای منداڵان به‌ناوی (وانه) ساڵی (2012)، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری هه‌ر سێ كورته فیلمی (بیگه‌ر، به‌رده‌كانی سه‌ر ڕێگه، مێگه‌ل)، له‌ساڵی (2000) وه ده‌ستی به‌نوسین و كاری هونه‌ری كردوه و دواكاریشی كورته فیلمی (فڕین)ه.
بهروار: 03/10/2017
678 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|