ریفراندۆمەكەو جوانە
شێرزاد شێخانی
ئەنجامەكانی ریفراندۆمی پارتی بۆ سەربەخۆیی ودەوڵەت دامەزراندن:
1- بۆ دەركردنی جنسیەی عیراقی ئەبێ بچینەوە بەغدا بەكۆستەری بیستو یەك نەفەری.
2- بۆ دامەزراندن ئەبێ لەكەركوك شەهادەی عدم محكومیة دەربكەین.
3- بۆ سەفەر، بەیادی جاران ئەبی لەرێگای توركیاوە بڕۆین.
4- گەڕانەوەی كوردەكانی ئەوروپا بۆ هەرێم ئەبێ لەرێگای ئێرانەوە بێ، لەوێشەوە بە وڵاخ بەقاچاخ بێنەوە گوندەكانی دەوروپشتی قەڵادزێ.
5- چاوەڕوانی مەكروماتی عەبادی بكەین لەجەژنەكاندا دوو مریشكمان بۆ بخاتە سەر بیتاقەی بایەعی.
6- كوڕەكانمان بنێرینەوە عەسكەری لە معسكەر حەبانیە وعیمارە وبەسرە.
7- بۆ تەلەفۆناتی دەرەوە ئەبێ لەبەدالەی باب المعظمەوە بۆمان وەربگرن.
8- پەساپۆرت لەسەری ئەنوسرێ مسموح بالسفر ماعدا إسرائیل.
9- بازرگانی لەرێگەی كەراجی شیمالی بەغداوە ئەبێ.
10- هەندی مناطق عسكریة محرمة دروست ئەبێ لەسنوری كەركوك و دەوروبەری.
11- بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەكانی دەرەوە فت و خانەنشینكردنی فەلاح مستەفا.
12- لێكۆلینەوە لە پارەی نەوتو داهاتەكانی گومرگی 14 ساڵی رابردو.
13- گۆڕینی حكومەتی نێچیرفان بارزانی.
154_ إعفاء السید رئیس الإقلیم من كافە مناصبه..
خۆش ریفراندۆم و خۆش سەربەخۆیی...
پەیجی نووسەر
بهروار: 29/09/2017
1121 جار خوێندراوهتهوه
|