گوومان دەکرێت کەسە 20 ساڵانەکە ئاگری بەردابێتە مزگەوتەکەی ڤیڤالا لە ئۆریبرۆ
بەرلە نیوەڕی ئەمڕۆ هەینی،  دادگای بەرایی ئیۆرێبرو بڕیاری هێشتنەوەی ئەو کەسە ٢٠ ساڵانەی دا کە بە گوومانی ئاگر بەردانی مزگەوتی ڤیڤالا لە شاری ئیۆرێبرو دەستبەسەر کرابوو.

شەوی نێوان دووشەممە بۆ سێشەممە بوو کاتێک پیاوەکە بە گوومانی ئاگرکردنەوە دەستبەسەر کرا. بەڵام ئێستا گوومانەکان زیاترن و بڕیارە تا ڕۆژیی دادگایی هەر دەستبەسەر بمێنێتەوە.

هەروەها گوماندەکرێت هەر ئەم کەسە هەوڵی سووتاندنی دووکانێکیشی لە گەڕەکی مارکباکێن دابێت.

لە کاتی لێپرسینەوە سەرەتاییەکاندا پیاوەکە هەڵسوکەوتی هەندێک تووند بوو و دۆخەکە ئاڵۆز بوو. هەر بۆیە دادوەر بڕیاری دا پیاوە ٢٠ ساڵانەکە بنێرێتە ژوورێکی ترەوە و لەوێوە بەشداریی لێپرسینەوەکان بکات.

داواکاری گشتیی ماگنوس ئۆسکارشۆن دەڵێ ئەو پیاوە هەر لە سەرەتاوە نکۆڵی لە ئەنجامدانی تاوانەکە کردووە، بەڵام ئەو کاتەی کە دۆخەکە لە ناو ساڵۆنەکەدا شێوا دانی پێدا نا

ـ هاواری کرد ”کاری من بوو”  نازانم ڕێک مەبەستی چی بوو، چوونکە تا ئێستا بێدەنگ بووە هیچ لەو بارەوە نەدوواوە.

بە بڕوای ماگنوس ئۆسکارشۆن بەڵگەی باش بە دەستەوەیە بۆ سەلماندنی تاوانەکە

ـ هەرچەندە تا ئیستا تەکنیکەرەکان بە هۆی گەرماوە نەیانتوانیوە کارەکەیان بە باشی ئەنجام بدەن بەڵام ئێستا دەست بە کار بوون و چەندین شایدیشمان هەیە کە لە نزیک شوێنی رووداوەکە بوون
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  29/09/2017
616   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   992
کۆی سه‌ردان:   29236513