شڤان پەروەر دەڵێ پەشیمانم لە چونم بۆ ئامەد
هونەرمەندی گەورەی کورد شڤان پەروەر کە ساڵی ٢٠١٣ بەیاوەری بارزانی و ئیبراهیم تاتلیسەس سەردانی باکوری کوردستانیان کرد بەمەبەستی پشتگیری کردنی پێڤاژۆی چارەسەری، دەڵێت پەشیمانم لەو گەشتەم.

شڤان پەروەر کە لەگەڵ ئیبراهیم تاتلیسەس ئەو کاتە گۆرانی مەگری مەگری،یان پێکەوە گوت لە شاری ئامەد، لە میانی چاوپێکەوتن لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی نزیک لە جەماعەتی گولەن دەڵێت، ئێمە بە باوەڕ و متمانەیەکی زۆرەوە چوین بۆ ئەوێ لە پێناوی چارەسەری و ئاشتی و بۆئەوەی ئاشتەوایی بەرقەراربێت، بۆئەوەی شەڕ نەمێنێت، بەڵام کاتێک رەوشەکە بەکەیفی هەندێک کەس نەشکایەوە ئیدی هەمو کوردانیان بە تاوانبار و بە تیرۆریست تۆمەتبارکرد، کێشەکەش تەنیا بریتیە لە هێز و دەستەڵات.

هەروەها گوتیشی ئەو داوەتکردنەی ئێمە بۆ باکور گەمەیەک بو بەئاراستەک دیاریکراو و داوای لە تورکیا کرد مافی کورد بدات و گوتی مافی زمانی دایک و خوێندن بەکوردی مافێکی دینی ئیسلامیشە ئەگەر باوەرتان بە خودا هەبێت، دەبێ بزانن کە خودا کوردی خەلق کردوە و ئیوە دژی خوا دەوەستنەوە.

ستاندرەر
به‌روار:  29/09/2017
3289   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   674
کۆی سه‌ردان:   29251315