كانتۆنی زیورخی سویسرا و ئوسترالیا پشتگیری دارایی به‌شێك له په‌نابەران ده‌بڕن
هەژار تەها
مالمۆکورد
كانتۆنی زیورخی سویسرا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به ڕاگرتنی هاریكاری دارایی بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتی كاتی جۆری ئێفیان هه‌یه له‌و كانتۆنه. هاوكات له‌گه‌ڵ بڕینی ئه‌و هاریكاریه دارایانه به‌لاَم ئه‌و په‌ناخوازانه هێشتا ده‌توانن داوای سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ مه‌به‌ستی كتوپڕ بكه‌ن كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته سێ سه‌د دۆلار له مانگێكدا. بڕیاره‌كه‌ی كانتۆنی زیورخی سویسرا هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیارێكی هاوشێوه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا كه به‌م دوایانه بڕیاریدا به ڕاگرتنی پشتگیری دارایی بۆ نزیكه‌ی 100 په‌ناخواز كه پێشتر و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له دوورگه‌كانی مانوس و پاپانیوگینیاوه گوسترابوونه‌وه بۆ ئوسترالیا و حكومه‌تی ئه‌و وولاَته ڕایگه‌یاند كه ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و دوو دوورگه‌یه و ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن چونكه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ش كه ئه‌و بڕیاره‌ی كانتۆنی زیورخ ده‌یانگرێته‌وه ، ژماره‌یان 5 هه‌زار و 600 كه‌س ده‌بێت كه به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز ئێراقین.
سه‌رچاوه : پێگه‌ی هه‌واڵی سویس ئینفۆ ، گاردیان
به‌روار: 28/09/2017
1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|