یەکێتی ئەورووپا 50هەزار کۆچبەر وەردەگرێت
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا پێشنیاز دەکات ڕێژەی پەنابەرانی بەکۆتا (kvotflykting) زیاد بکرێت. ئەمە دیسانەوە هەوڵێکی تری یەکێتی ئەورووپایە بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی لە کەمپەکانی باکووری ئەفریقا ماونەتەوە.

ئامانجی کۆمیسیۆنەکە ئەوەیە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی داهاتوودا نزیکەی ٥٠ هەزار پەنابەر بە کۆتا وەرگیرێن. بۆ وەرگرتنی هەر پەنابەرێکیش بەڵێنی ١٠٠ هەزار کرۆن کۆمەک دەدات بە وڵاتەکان.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا هەروەها دەیەوێت بایەخ بەو دۆسیانەش بدات کە مافی مانەوەیان پێ نەدراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەکەیان جێبەجێ بکرێت و بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان. کۆمیسیۆنەکە پێشنیار دەکات، ئەو وڵاتانەی کە ئامادە نین هاووڵاتیانی خۆیان وەرگرنەوە لە لایەن وڵاتانی یەکێتی ئەورووپاوە فشاریان بخرێتە سەر و وەکو سزایەک ویزا نەدەنە کارمەندە حکوومیەکانیان.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  28/09/2017
1790   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   360
کۆی سه‌ردان:   29259505