شارە لەناوچووەکەی ئەسکەندەری گەورە، لە باشووری کوردستان.
دلێر سەلیم
مالمۆکورد


لە رێگەی پشکنینی ئەو وێنانەی، کە بە هۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە گیراون، هەندێک زانیاری نوێ لەبارەی شارێکی باکوری عێراقەوە، کە پێ دەچی ئەسکەندەری گەورە دروستی کردبێت، ئاشکرا بوون .
(قلتجا دارباند)، ئەو شارەی کە بە دیواری بەهێز و قەڵای جەنگی دەورە دراوە و لە ناوەوەیش رەز و کارگەی دروستکردنی شەرابی تێدابووە و  ئەم شارە، لە لاپەڕەکانی مێژوودا، تۆمار نەکراوە.
بۆ یەکەمجار لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، لە رێگەی پشکنینی ئەو وێنانەی، کە بەهۆی مانگی دەستکردی ئەمریکییەوە گێرابوون، زاناکان، سەرنجیان چووە سەر ئەو شارە لەناوچووە و زانیارییەکانیان تا ساڵی ١٩٩٦ بە نهێنی هێشتەوە.
لە سەردەمی سەرۆکی پێشووی عێراق (سەددام حسێن) دا و دواتریش بەهٶی داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، پشکنین لەو ناوچەیەدا مەحاڵ بوو، بەڵام دواتر بەهۆی باشبوونی هەلومەرجی ناوچەکەوە و بە یارمەتیی زانایانی مۆزەخانەی بەریتانی، زانیاری لەبارەی ئەم شارەوە ئاشکرا کرا.
دیارە شوێنی ئەم شارە، لە سنووری پارێزگای سلێمانیدایە و بە دیاریکراوی دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی دەریاچەی دووکان لە نێوان هەردوو شاری سلێمانی و هەولێردا و زانایان، وای بۆ دەچن، کە مێژووی ئەم شارە، بۆ سەدەکانی یەک و دووی بەر لە زایین، بگەڕێتەوە و باوەڕیشیان وایە کە ئەم شارە، لە لایەن ئەسکەندەری مەکدۆنییەوە و لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتی فارس، کە لە ساڵی ٣٣١ ی بەر لە زایین و لە شەڕی (غوغمێلا)دا،  چۆکی بە داریوشی سێیەمی شای ئێران دا دا، دروست کرابێت. 
(جۆن ماکغینیس)ی زانای شوێنەوارناسی  بەریتانی، لەوبارەیەوە دەڵێت: وێنەی فڕۆکەکان، کە لەوەرزی بەهاردا چرکێندرابوون، زانیاریی گرنگیان پێ داین( بەهۆی جیاوازیی رەنگی بەرهەمی گەنم و جۆی ئەو ناوچەیە، زانیمان کە دیوار لە ژێرزەویی ناوچەکدا هەیە، ئاخر بوونی دیوار، لەژێر زەوی هەر ناوچەیەکدا، رەنگی بەرهەمەکەی دەگۆڕێت).
سەرچاوە:سکای نیوز
 


به‌روار:  28/09/2017
1110   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   418
کۆی سه‌ردان:   29220392