عه‌بدولوه‌هاب شوانی، به "فڕین" هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی بڕی
مالمۆکورد
كورته فیلمی (فڕین-Frin) له‌سیناریۆ‌و ده‌رهێنانی عه‌بدولوه‌هاب شوانی وه‌ك تاكه فیلمی كوردی و عێراقی له‌فێستڤاڵێكی نێوده‌وڵی كورته فیلم له‌وڵاتی ئه‌مریكا نمایشكرا.
له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه ده‌رهێنه‌ر عه‌بدولوه‌هاب شوانی وتی"كورته فیلمی فڕین" (Frin) له به‌شی پێشبڕكێی فیستڤاڵی پایزی بۆ كورته فیلم (Autumn shorts film festival)، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له(ویلایه‌تی كنتاكی) له زانكۆی (سۆمه‌رسیت)، (Somerset community college) له‌رۆژی 14ی ئه‌یلوول له‌ریزی پێنجه‌م فیلمی به‌شی پێشبركێ بۆ ئاماده‌بووان نمایش كرا".
وتیشی "كۆمه‌ڵگه‌ی كۆلیجی سۆمه‌رسیت، هه‌موو ساڵێك له‌مانگی (9) بۆ سه‌رجه‌م فیلمسازانی ناوخۆی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فیلمسازانی گشت جیهان ئه‌و فیستڤاڵه سازده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌چیرۆكی فیلمه‌كه‌شی، شوانی ئاماژه به‌وه ده‌كات "فیلمه‌كه باس له‌دو قه‌ناس به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه و داعش ده‌كات، له‌گه‌ڵ كۆترێكی سپی كه ڕۆڵێگی گرنك ده‌بینێت وه‌ك سیمبوڵیكی جیهانی".
جه‌ختیشی كرده‌وه "فیلمه‌كه له‌و چیرۆكه راسته‌قینانه ره‌نگیداوه‌ته‌وه كه له‌شه‌ڕه‌كانی دژ به تیرۆرستان رویانداوه، كه تیایدا پرسیارگه‌لێك له زیهنی بینه‌ر دروست ده‌كات و ناچار به وه‌ڵامی ده‌كات".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه چواره‌م به‌رهه‌می ئه‌وه له‌بواری سینه‌مادا‌و وتی " (فڕین)به‌سپۆنسه‌ری رێكخراوی (JKH) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر) و له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای (سكای ئارت)ه".
له‌باره‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمه‌كه‌ش ، عه‌بدولوه‌هاب شوانی وتی "له‌فیلمه‌كه‌دا شاخه‌وان مسته‌فا رۆڵی پێشمه‌رگه و ئیبراهیم ره‌مه‌زان رۆڵی داعش به‌رجه‌سته ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ش، شوانی وتی "ئه‌م فیلمه له‌وێنه‌گرتن و مونتاژی شوكری عه‌لی‌و سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ئارین كوردی و لاوه‌ند حه‌مه‌د و كاری ده‌نگ و موزیك له‌لایه‌ن توانا خاڵه حه‌مرین، ئه‌نجامدراوه".
وتیشی "فیلمه‌كه له‌میحوه‌ری خازر له‌گوندی حه‌سه‌ن شام وێنه‌گیراوه".
عه‌بدولوه‌هاب شوانی، نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌كارگێڕی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، نوسه‌رو سیناریستی یه‌كه‌م زنجیره درامای منداڵان به‌ناوی (وانه) ساڵی (2012)، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری هه‌ر سێ كورته فیلمی (بیگه‌ر، به‌رده‌كانی سه‌ر ڕێگه، مێگه‌ل)، له‌ساڵی (2000) وه ده‌ستی به‌نوسین و كاری هونه‌ری كردوه و دواكاریشی كورته فیلمی (فڕین)ه.
به‌روار: 22/09/2017
612 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|