دەوڵەتەكەمان چۆن بێت؟
دەوڵەتەكەمان چۆن بێت؟ ‌
د.شیركۆ عبدالله‌‌

مادام تەلەفزیۆنەكان ئەو هەموو ئارەقە شین و مۆرەیان بۆ دەوڵەتی كوردی دەرداوە، هەق وایە رازی نەبین دەوڵەتە چاوەڕوانكراوەكە وەكو ئێستای هەرێم وابێ‌. بەڵكو پێویستە:
1ـ هاوینی فێنك بێ‌.
2ـ ئەو موزەمیدو سستەرانەی دەرزی لە نەخۆش ئەدەن دەستیان سووك بێ‌.
3ـ رەشەباكە جەدۆلی بۆ دابنرێ‌ نەك هەر لەخۆیەوە نیوەشەو هەڵ بكات و صەحنی سەتەلایت بەرێ‌ بۆ گەڕەكەكانی خوارەوە.
4ـ شێرو ورچ و دەعبای تیا نەبێ‌. هەرە دڕندەكەی سمۆرە بێ‌.
5ـ خواردنی كەڵەشێری كوردی لە نیوەشەودا مەمنوع بێ‌.
6ـ دەبڵ كابینە بۆی نەبێ‌ تەقەڵ لێ‌ بدات بەتایبەت لەڕێی قەشقۆڵی.
7ـ هەركەسێك سوورو سپی و قژ زەردو چاوشین نەبێ‌ رێگەی پێ‌ نەدرێ‌ وەكو گەشتیار پێ‌ بخاتە وڵاتەوە.
8ـ شێلم لە عەلاگەدا مەمنوع بكرێ‌.
9ـ موخریجێكی ناسراو لە پەڕلەمان تەعین بكرێ‌ بۆ ئەوەی سیناریۆكان بە جوانی ئیخراج بكات نەك وەكو ئێستا لاسایی فلیمەكانی فەرید شەوقی بكاتەوە.
10ـ گوڵەبەڕۆژە خواردن لە ترافیك لایتەكاندا غەرامەی بۆ دابنرێ‌.
11ـ هەر خانمێكی كارمەند خەنەی دا لەسەری، چوار رۆژ ئیجازەی ئیجباریی بدرێتێ‌.
12ـ لوقمەقازی بكرێت بە چوار فەسڵی و هەر بۆ رەمەزان نەبێ‌.
13ـ چارەسەرێك بۆ گەرمكردنەوەی یاپراخ بدۆزنەوە.
14ـ كۆڕی زانیاری كورد ناوی (كەلانە) بگۆڕێ‌ و شتێكی وای بۆ دابنێ‌ بگونجێ‌ لەگەڵ شكۆی نەتەوەیماندا.
سایتەکان
به‌روار:  22/09/2017
1375   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   915
کۆی سه‌ردان:   29263440