فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێشخه‌ریی دەکا کە عێراق له فیدڕاڵییه‌وه بگۆڕدرێت بۆ كۆنفیدڕاڵى.
فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ له باره‌ى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دەکات، ئەو ولآتە پێشنیارێک دەخاتە روو کە عێراق له فیدڕاڵییه‌وه بگۆڕدرێت بۆ كۆنفیدڕاڵى.
به‌پێی هه‌واڵێكى رادیۆی (مۆنتیكارلۆ)ى فه‌ڕه‌نسى، پاریس ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌پێی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، ده‌ستوورى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و وڵاته‌كه له سیستمى فیدڕاڵییه‌وه، بۆ یه‌كێتى كۆنفیدڕاڵى، ده‌گۆڕدرێت، واتا یه‌كێتى له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا.
پرۆژە فەرەنسیەکە ئه‌وه دەخاته ڕوو، كه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات و تیایدا پشتیوانى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كه ده‌كات.
وه‌ك له هه‌واڵی ئەو رادیۆیەدا هاتووه، ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
هەروەها لە دەستپێشخەریەکەدا هاتووە" دواتر له ڕیفراندۆمێكى گشتیی‌دا له عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر دەدرێت".
نەوا
به‌روار: 22/09/2017
1148 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|