کورتەنامەی شیعریی .. بەشی شەشەم
لەبەر باران مەگریێ ..باران
دەشواتەوە ،فرمێسکەکانت گەر فرمێسکەکانت شۆرایەوە ەکانت، ناوەرێنهگونا
بەتایبەتیی.. گوناهی .دڵی من ،شکاندنی
***
ئەمن، چپەی ئیشق و
خوڕەی ئاوم لەلاخۆشە.
ئەتۆش خرینگە خرینگی بازن و
هاڕەی هەیاسە
وەی لە تۆ .. وەی!!
***
تەنیاییم
گڕ بەردەدات لەتۆ
گڕ بەر دەدات لەخۆم
وای کە تەنیام.
***
وتم بڕۆم ئێرە جیبهێڵم
بەڵام ناڕۆم
بێ تۆ .. بۆ کوێ بڕۆم ؟
لەخاچمدەن، وەکو مەسیح
ئەمن .. ئێرە جێناهیڵم.
***
بێجگە لەتۆ، کێ حەدیی هەیە
لەگەڵ تیشکی خۆردا بێتەخوارێ و
سوکنایی بدات،
بە دڵەی ساردوسڕم.
***
ئەستێرە و مانگ، دەزانن
ئەمشەو مەعشوقەکەی من دێت
نازانم
سنگی ئاسمان، بۆ جێناهێڵن .. بۆ ؟!
***
تامزرۆم بۆ ماچێکت
هێندەی تامزرۆی
تووشبوویەك بە شەکرە ..
بۆ کڵۆیەك شەکر.
***
ئیشق دارەبەن بێ
زەمەن تەشوێ یە
چەند حەزدەکەم
من ( کوچەڵە )* بم و
ئەتۆش بنێشت.
دارە بەن لەباری درێژیی بریندار دەکرێت ( قڵیشێک ) ی یا قەڵەمبڕێکی تیژ کوچەڵە: کاتی بنێشت کردن بە تەشوێیەك*یەکیی پیادادێتە ش بریندارکردنی دارەبەنەکە شلەپا ،تێدەکرێت لە کۆتاییەکەیدا هێندەی لالەوێچێك بە قوڕ دەیگرن ( کوچەڵە ).کردنی لە کوردەواریدا پێیدەوترێت بنێشتی کوردیشپاش خۆ ،پێیدەوترێت بنێشتە تاڵ ،ێتەوەکوچەڵەکەدا کۆدەب خوارەوە و لە
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی
بهروار: 22/09/2017
642 جار خوێندراوهتهوه
|