حکومەتی سوید پشتگیری لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ناکات
وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤالستروێم بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئەوان لەو دەسترسن پرسی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی ببێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە و ئاڵۆزی لێ بکەوێتەوە.

 ڤاڵسروێم  لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت.

ئێمە خوازیارین هەتاوەکو دەرفەت هەبێت یەکێتی عێراق ببپارێزێت. ئەمە وتەی وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم.

 لە کۆی هەشت پارتە سیاسییەکەی نێو پەرلەمانی سوید، لە ڕاپرسییەکی تایبەتی بەشی کوردیی رادیۆی سویددا ڕایانگەیاندووە کە پشتگیری لە پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی دەکەن و بە مافێکی ڕەوای گەلەکەی لەگەڵەم دەدەن.

جێی باسە ئەمە تەنها هەڵوێستی سیاسیی پارتە سیاسییەکانە نەوەک حکومەت. وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسروێم هەڵوێستی حکومەتی سوید و سوید بەگشتی دوو جار ڕاگەیاندووە. جاری یەکەم مانگی هەشتی ئەمساڵ ڤاڵستروێم هەڵوێستی خۆی بە هاوکاری ئێمە (Spencer Bomholt) لە بەشی ئینگلیزی ڕادیۆی سوید ڕاگەیاند و وتی. 

           ئەمە بەباتێکی گرنگە و هەموو شتێک دەربارەی ئەو پرسە پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە. بۆ ئەم پرسەش دەبێت لە پرۆسەیەکی کراوەی دیموکراتیدا کە مرۆڤ دەتوانێت لە نزیکەوە چاودێری بکات بهێنرێتە ئاراوە. من پێموایە کە بەر لەهەموو شتێک لە بەرژەوەیندی خوودی عێراق و کوردەکانەدا کە بتوانن لە پرۆسەیەکی سیاسیدا هەموو پرسەکان لە ڕێی دیالۆگەی گفتووی لەسەر ئەنجام دبدەن.

 لە ڕووی نێودەڵەتییەوە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی بۆچوونی زۆری لێ کەوتۆتەوە. بۆ نمونە حکومەتی ناوەندی عێراق بەهەموو شێوەیەک دژی ئەنجامدانی گشتپرسییە، هەروەها ماوەیەکی کەم لەمەوبەر ئەمەریکا، گەورە وڵاتانی ئەورووپا و وەک ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا دژی گشتپرسییەکەن، هەروەها وڵاتە زلهێزەکانی ناوچەکە وەک تورکیا و ئێران هەرەشەی گترنەبەری هەڵوێست دەکەن ئەگەر بێت و گشتپرسییەکە ئەنجام بدرێت.  هەر هەمان کات ئاژانسی هەواڵەکانی تێ تێ (TT) دوو بارە داوای هەڵوێستی فەرمی حکوتی سویدی لەسەر گشتپرسی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆی لێکرد و  لەوەڵامدا ڤاڵسروێم دەلێت. 

-         جیهان چاودێری گشتپرسییەکە دەڕوانێنت و سەرنجی لە سەرییەتی، ئێمە ترسمان لەوە هەیە کە ئەمە ئاسایشی ناوچەکە تێکبدات و ئالۆزی لێ بکەوێتەوە، لەگەڵ ڕێزماندا بۆ کوردەکان، بەڵام ئێمە خوازیارین کە ئەوان هەتاوەکو دەرفەت هەبێت یەکێتی خاکی عێراق ببپارێزن.

ئەم وتانەی ڤاڵسروێم ئەوە دەگەیەنێت هەرچەندە پارتی سۆسیال دیمورکاتی سوید لە نێو پارتە سیاسییەکاندا پشتگیری خۆیان بۆ گشتپرسی نیشانداوە، بەڵام بۆچوونی فەرمی حکومەتی سوید لە ڕێیی وەزیری دەرەوەی سوید ئەوەیە کە پشتگیری لە گشتپرسی ناکەن و تیبینیشیان لەسەر ئەو بابەتە هەیە.

ڕادیۆی کوردی سوید
به‌روار:  21/09/2017
1766   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   232
کۆی سه‌ردان:   29266304