ئەمریکا پەنابەرانی ئوستڕالیا دەگوێزێتەوە بۆ ووڵاتەکەی
هەژار تەها
مالمۆکورد
دۆناڵد ترامپ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی جێبه‌جێ كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا پێشوازی له‌و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد كه تایبه‌ت بوو به وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له كه‌مپی دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا. ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی ئوسترالیا و ئیداره‌ی كۆشكی سپی كه له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا ئیمزا كراوه ، وه‌رگیراون. به‌لاَم له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئێستای وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، دۆناڵد ترامپ ، ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی به كارێكی خراپ زانی و ده‌نگۆی جێبه‌جێنه‌كردنی كه‌وته ناو میدیاكانه‌وه. به‌لاَم به ووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا ئاگارده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ، ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد ئاشكرایكرد ژماره‌یان 54 كه‌سه له قۆناغی یه‌كه‌مدا و پڕۆسه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسی ئه‌وانی تریش له‌لایه‌ن وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا كه به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز كورد و ئێراقین ، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد
به‌روار: 21/09/2017
1588 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|