سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم
بەرهەم ساڵح


هیچ گومانی تێدا نییە، گەلی كوردستان خاوەنی مافی دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیەتی. بێ دوودڵی دەنگی من و هاودیدەكانمان، لەگەڵ دەنگی زۆرینەی گەلی كوردستان، بۆ سەربەخۆییە.
بەڵام دەسەڵاتی باش و دادپەوەر، حوكمڕانی باش، ئامڕازی بەجێگەیاندنی سەربەخۆییە. ستەمكاری و لەدەستدانی متمانەی هاوڵاتی بە حوكمڕانی سەرچاوەی هەڕەشە ومەترسین بۆ سەربەخۆیی. بێگومان بەڵێی ئێمە بۆ سەربەخۆیی پێداگریشە لەسەر حوكمڕانی باش و دادپەروەری خزمەتگوزاری هاوڵاتیان، پێداگریە لەسەر یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەكانی حوكمڕانی دیمكراتی.
بڕواشمان وایە، لەم ڕوەوە بڕیاڕی ژیر و مەدروس، دایەلۆگ لەگەل بەغدا و دراوسێكان و كاركردن لەسەر كۆمەڵگەی نێودەولەتی پێویستە، بۆئەوەی سەربەخۆیی كوردستان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی بۆ گەلی كوردستان و بۆ ناوچەكە.
سەربەخۆیی تەنها بۆ ئەم نەوەیە نییە، گەنجانی ئەم وڵاتە و نەوەكانی داهاتوو لەگەڵ ئاكامی بڕیاڕی ئەمڕۆمان دەژین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە هەنگاو بنێین، دایەلۆگ و تیگەیشتنمان لەگەڵ گەلانی دراوسێ پێویستە بۆ دورخستنەوەی كوردستانی ئەمڕۆ و ئایندەیە لە ئاشووب و شەڕ.

نەوا
به‌روار:  20/09/2017
399   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   716
کۆی سه‌ردان:   29237986