بارزانى: ئێمه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هاوڕاین
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له شارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌شێک له به‌رپرسانى عێراق وایانزانى ئێمه ناکۆکین، به‌ڵام ئێمه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هاوڕاین.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له ئاهه‌نگێکى بانگه‌شه بۆ ڕیفراندۆم له یاریگاى سلێمانى قسه‌ى کرد و وتى: ڕیفراندۆم بووه‌ته ئه‌جێندای کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
به وته‌ى بارزانی "به‌غدا پابه‌ندی ده‌ستور نه‌بوو بۆیه کورد بڕیاری ڕیفراندۆمی دا."
وتیشی: "هه‌ندێک له به‌رپرسانی عێراق توشی وه‌هم بوون که وایانزانی ئێمه له ناوخۆدا ناکۆکین، ئێمه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هاوڕاین."
بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "تا ئێستا ئه‌و به‌دیله‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم نه‌خراوه‌ته‌ڕوو."
بارزانی ئه‌وه‌شى وت، که له ٢٠٠٣دا هه‌ڵه‌یان کردووه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و ئێستاش له هه‌موو کات زیاتر پێویستیان به یه‌کڕیزی هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: "سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی کوردایه‌تییه و له ساڵی ١٩٤٣ بارزانی له سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی بارزان، به هاوکاری و پشتیوانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، دڵنیام له ٢٥ی ئه‌یلول به‌ڵێ پێشه‌نگ ده‌بێت و سلێمانی قه‌بووڵ ناکات، نه مه‌حکووم و نه سوخرکێشی که‌سبێت".
ئه‌وه‌شى وت: "له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، بڕیاری ڕیفراندۆم هی که‌سێک و حزبێک نییه، به‌ڵکو هى خه‌ڵکی کوردستانه".
تیمى ڕۆژنامه‌وانى ڕۆژنیوز ویستیان ڕووماڵى سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى بارزانى بکه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌درا بچنه ژووره‌وه و ڕووماڵى بکه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ له کاتى ڕووماڵى خۆپیشاندانى به‌شێک له هاوڵاتیان کامێرامانێکى ڕۆژنیوز بە ناوی محەمەد وەلی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرکرا و تا ئێستاش ئازاد نه‌کراوه.
ئه‌وه جگه له بڵاوکرده‌وه‌ى ژماره‌یه‌کى زۆرى هێزه ئه‌منییه‌کان له‌ناو شارى سلێمانى.
به‌روار: 20/09/2017
413 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|