ئەو پەنابەرانەی ئ هەڕەشەن لەسەر ئاساییشی سوید، ئیقامە وەرناگرن
دەستگەی کۆچ و پۆلیسی ئاساییش بۆ دۆزینەوەی ئەو پەنابەرانەی ئەگەری هەڕەشەن بۆ سەر ئاساییشی سوید، هاوکاریی دەکەن.

- لە هاوینی ڕابوردووەوە دەستمان بە کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆماتیکی کردووە کە ڕێ بە پۆلیسی ئاساییش، سێپۆ، دەدات پشکنینی زانیاریی و پاشخانی ئەو کەسانە بکات کە داوای ئیقامە دەکەن، بەڵام ئەو کەسانەشی کە ئیقامەیان هەیە و داوای هێنانی خێزان و منداڵ دەکەن، هەروەها ئەو کەسانەی بە مۆڵەتی کار یاخود خوێندن دێنە سوید.

-  ئوسکار ئێکبلاد بەرپرسی بەشی پرسە تایبەتەکان لە دەستگەی کۆچ دەڵێت، ئەم کۆنترۆڵە تەنها بۆ ئەو کەسانە نییە کە لە سوییدا داواکانیان پێشکەش کردووە بەڵکە ئەو کەسانش دەگرێتەوە کە لە ڕێی باڵێۆزخانەکانی سویدەوە لە وڵاتانی دیکە داوایان ناردووە.

لە مانگی حەوتی ڕابوردووەوە هەندێک زانیاریی لەسەر هەموو ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەریی، ئیقامە دەکەن لە لایەن دەستگەی کۆچەوە دەنێردرێت بۆ دەستگەی پۆلیسی ئاساییش، سێپۆ، بۆ لێکۆڵینەوە و دڵنیابوون لەوەی ئەو کەسانە هەڕەشە نین بۆ سەر ئاساییشی سوید.

تا ئێستا زیاد لە 20 هەزار دۆسییە بۆ لێکۆڵێنەوە نێردراوە بۆ پۆلیسی ئاساییش، نزیکەی 50 دۆسییە دوای لێکۆڵێنەوە ڕێنمایی دەستگەی کۆچ کراوە کە ئیقامەیان نەدرێتێ.

ئەو زانیارییانەشی کە دەنێردرێن بۆ لێکۆێنەوە بۆ نموونە بریتییە لە ناوی کەسەکە بەڵام هەندێک زانیاریی دیکە کە ناتوانین لێرە باسی بکەین، ئوسکار ئێکبلاد لە دەستگەی کۆچەوە دەڵێت.

جێی باسە ئەم لێکٶڵینەوانە کە کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیکی پێ دەوترێت، بەشێکە لەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکوومەت و بەرەی هاوپەیمانی ڕاستی ئۆپۆزسیۆن لە مانگی شەشی ڕابوردوودا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم ئیمزایان کرد.

پێش ئەم ڕێککەوتنە لەم جۆرە کۆنترۆڵە تەنها لەسەر ئەو پەنابەرانە دەکرا کە داوای ڕەگەزنامەی سویدییان دەکرد.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  19/09/2017
2147   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   354
کۆی سه‌ردان:   29227858