ئه‌و گەشتیاره‌ کوردانه‌ی خه‌ڵکی سلێمانین و له‌ سویده‌وه‌ ده‌چنه‌ تورکیا ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە
ماوەیەکە چەند گەشتیارێکی کورد کە لە وڵاتانی ئەورووپا و لە چەند حاڵەتێکدا سویدەوە بە تورکیادا بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە، لە فرۆکەخانەکانی تورکیا دووچاری کێشە دەبن.

 کەناڵی چواری ڕادیۆی سوید و بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لەلایەن چەندی هاوڵاتییەکی بەڕەچەڵەک کوردەوە پەیوەندیان پێوەکراوە کە لەکاتی گۆڕینی فرۆکەدا (ترانزێت) دا لە تورکیا، لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە ئەو کەسانە بۆ ئەو فرۆکەخانانەی لێیەوە هاتوون گەڕێنراونەتەوە. ئەو کەسانەش لە زۆربەی حاڵەتدا هاوڵاتینامەی سویدییان پێیوە، بەڵام لەسەر شوێنی لە دایکبوونیان سلێمانییە.

 ئەو هاوڵاتیانەبۆ نمونە بۆ فرۆکەخانەی کۆپنهاگن و فرۆکەخانەی سلێمان گەڕێنراونەتەوە. یەکێک لەو کەسانە شۆڕشە. شۆرش دانشیتووی شاری لوندی سویدە. هەفتەی ڕابردوو شۆرش ویستوویەتی بۆ ئەستەمبووڵ بە مەبەستی سەردانکردنی هاوڕییەکی بگەڕێتەوە، بەڵام لە کاتی پاسپۆرت کۆنترۆڵکردندا لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبووڵ لە گەشتیارانی دیکە جیادەکرێتەوە، لەلایەن چەند پۆلسێکە بۆ بانگ دەکرێت و ڕووبەڕووی لێ پرسینەوە دەبێت.

 

 چووینە ژوورەوە ساڵیکی گەورەبوو وە پڕ بوو لە کورسی و وتی فەرموو دانیشن، پاشان هاتەوە و ڕەسمی گرتم، پاسپۆرت و مۆبیلەکەی لێ وەرگرتم و کۆدێکی لە مۆبلەکەدا تاقیکردەووە و شاشەی مۆبیکەم سپی بوو. ئیدی نەمزانی چی بووە. ئیدی کەمێک گومانم کرد بەڵام نەمزانی چی بووە. پاشان وتی پێشمان کەوە دەمانەوێت تەحقیقت لەگەڵدا بکەین.

جێی باسە شۆڕش لە ڕاستیدا ناوێکی دیکەی هەیە. شۆرش دەگێڕێتەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر پێنج پۆلیس بەردەوام لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە، پاشان بڕیای گەڕاندەنەوەیان بۆ کۆپێنهاگنداوە، لەبەر ئەوەی شۆڕش لەوێوە سەفەرەکرد بوو. بەڵام شۆرش نەیویستووە بگەڕێتەوە و ناردویان بۆلای پۆلسێکی دیکە و دڵێت.

 

     منیان برد بۆ لای ئەو پۆلیسە، پێدەچوو ئەو بەرپرس بێت، من بەڕێزەوە پێگووت نامەوێ گەورەم بۆ کۆپنهاگن بگەڕێمەوە، ئەویش گووتی ئارەزووی زیندانی تورکیا دەکەیت، وتم نەخێر و دەمەوێت پەیوەندی بە کۆنسوڵی سوید لە ئەستەمبووڵ بکەم، پاشان بۆکسێکی بە ڕوومەتما کێشاو لە دواوە دووسێ  شەقی تێهەڵدام. ئیدی تیگەشتم قسەکردن سوودی نییە.

 

جێی باسە شۆرش بۆ کۆپێنهاگێن دەگێڕنەوە، شۆرش باسی لەوەش کرد کە ئەو لەسەر پاسپۆرتە سویدییەکی شوێنی لە دایکبوونی سلێمانییە، هەر کاتی لێپرسینەوەکەش زۆر پرسیاری سلێمانیان لێ کردووە کە ئایا ئەو بۆ ئەوێ دەچێت یان لەوێوە هاتووە، بەڵام شۆڕش ئاماژەی بەو بلیتانە دەکات کە ئەو پێیەتی و شوێنی مەبەستیشی لەسەر دیار بووە.

 شۆڕش تەنها کەس نەبووە کە ڕووبەڕووی ئەم ڕووداوە بووە. یەکێکی دیکە لەو کەسانە دانا ڕەحیمە کە دانیشتووی شاری ئومیۆی سویدە،  داناش نزیکەی چوار هەفتە بەر لە ئێستا لە سلێمانییەوە  بەمەبستی گەڕانەوە بۆ سوید بە هەمان شێوە لە فرۆکەخانەیە سەبیحە لە تورکیا دووچاری کێشە دەبێت.

 

    پۆلیس لە فرۆکەخانی سەبیحە بەبیانوی کۆنتۆڵی پاسپۆرت، مۆبایلەکانیان بردین، من و چەند هەڤاڵێکی دیکەیان لە نێو نزیکەی ١٩ نەفەردا جیاکردووە. پاشان بۆمان ئاشکرا بوو کە تەنها هۆکار کوردبوونەمان بووە لە نەو شێوە مامەڵەمان لەگەڵدا دەکەن. ئێمە چوار کەس بووین کە دەستگیریان کرین.

 

دانا ڕەحیم دەگێڕێتەوە کە ئەوان دەسەبەسەر کران و نەیانتوانی گەشت بەو فرۆکەی کە بڕیار بوو بۆ ستۆکهۆڵم پێی بگەڕێننەوە بکە. لە پاش لێپرسینەوە جێگۆڕکێ بە دانا ئەو سێ کەسەی دیەک کە لە گەڵیدابوون کرا.  کاتێک لە جێگەیەکی دیکە دانران چەند کەسێکی دیکەی بیانی لێ بووە، بەڵام بە وتەی دانا مۆبایلیان پێ بووە.

          من مۆبایلی ئەو کەسانەی دیکەم بەکار هێناو پەیوەندیم بە کەس وکارمەوە کرد. لەپاش  نزیکەی ١٩ کاتژمێر دەستبەری ڕەوانەی سلێمانیان کردینەوە.

 

لە پاش ئەوەی دانا پەیوەندی بە کەسووکارییەوە دەکات و کێشەکەیان تێدەگەیەنێت، ئەوانیش پەیوەندی بەکۆنسووڵخانە سوید لە تورکیا دەکەن، بە وتەی دانا هیچ دەر ئەنجامێکی نەبووە و کۆنسوڵخانەکە پێی ڕاگەیاندون کە هەتاوەکو ٣٦ کاتژێر بەسەر دەستبەسەرییەکەدا تێنەپەڕی، ناتوانن هەڵوێست بگرنەبەر و هاوڵاییانی بەڕەچەڵەک کورد دەبێت بە ئاگابن کاتێک لە تورکیاوە سەفەر دەکەن.

 جێی باسە دانا ڕەحیم و شۆرش هاوڵاتینامەی سوییان هەیە. هەرچەندە هەریەکێک لە ئەوان لە کات و جێگەی جیاوازدا ڕوو بەڕووی کێشە لە تورکیا بوونەتەوە، بەڵام دیاردەکان هاوشێوەن. دانا ڕەحیم بە هەمان شێوەی شۆرش ناچار کراوە کە کۆدی مۆبایل، کۆدی پەڕەت تایبەتی خۆی لە فەیسبووک و نیشاندانی وێنەیان کردووە.

پاشان وێنەیان لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە گیراوە. بێجگە لەم دووم هاوڵاتییە، واتە دانا ڕەحیم و شۆڕش بەشی  چەند هاوڵاتی دیکەی پەیوەندیان بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدەوە کردووە و باسییان لەهەم کێشە کردووە کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە.  

بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید بە وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی سوید و باڵۆزخانەی سوید لە تورکیا کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕایانگەیاند کە ئەوان هەتاوەکو ئێستا ناتوان بەتایبەت ئەوە پشتڕاست بکەنەوە کە تەنها ئەو هاوڵاتیانەی کە هاوڵاتینامەی سویدییا هەیە و بەڕچەڵەک کوردن لە تورکیا دووچاری کێشە دەبن. لەهەمان کاتدا بە ئاگان لەوەی کێشە زیاتر و زیاتر بۆ هاوڵاتیان بەگشتی دێتە گۆڕێ.

هەروەها بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید سەبارەت بەو کێشانەی هاوڵاتیان باسیان لێوە کردووە کە ڕووبەڕووی سوکایەتی و کێشە لە تورکیا دەبنەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی تورکیا سەبارەت بە ڕوونکردنەوە کرد.

باڵیۆزخانەی تورکیا  لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەم بابەتە نییە و پێدەچێت پەیوەست بێت بە تاکە حاڵەتەوە. هاوکات وڵاتی تورکیا دەتوانێت بەمەبەستی پارستی دەوڵەت ئەو ڕێگە چارانە بگرێتە بەر. 

هەریەکە لە شۆرش و دانا پێیانوایە کە تەنها کورد بوونیان بەس بووە کە تورکەکان بەو شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن. هاوکات شۆڕش ئاماژە بە ڕووداوێکی دیکە دەکات کە لە باشووری کوردستان ڕوویداوە و پێدەچێت پەیوەندی بەو کێشەیەوە هەبێت و دەەڵێت.

 

      کەس و کارەکەم پێیان وتم گوایە  جاسووسێکی مەدەنی تورکی لە سلێمانی ڕفێنراوە و ئیدی تورکیا بۆ ئەم کارانە دەکات. بەڵام هەتاوەکو ئێستا بەلای خۆمەوە ئاشکرا نەبووە بۆچی ڕووبەڕووی ئازاردان و کێشە لە تورکیا بوومەوە.

 سەبارەت بەو ڕووداوە کە لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە، سەعید ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەی سیاسی و وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە بەشی کوردیی ڕادیۆ سوید دەڵێت، کە هەوڵێکی شکستخواردووی دەزگا هەواڵگری تورکیا لە پارێزگای سلێمانی لە دژی پەکەکە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزکان پەکەکەوە ئەو ئۆپراسیۆنەیان شکستی پێهێنراوە و کەسە نێردراوەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا پەکەکە دەستگیری کردوون، لە دەرئەنجامدا یەکێتی نیشتمانی فاکتوورەکەی داوە و نوێنەرکەی لە تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان گەڕێنراوەتەوە،

کە لە کاتێکدا ئەمە نە پەیوەندی بە یەکێتیی، نە بەهەرێمی کوردستان و نە بەدام و دەزگا حکومییەکانەوە هەیە. سەبارەت بەو بابەتەی کە ئایا ڕێگەگرتن و ئازاردانی گەشتیارانی کورد بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانییەوە، چەندە پەیوەندی بەو ڕووداوە هەیە کە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە دەڵێت.

 

   من پێموایە کە ناکرێت ڕووداوێکی لەو شێوە ببێتە ڕێگە گرتن و ئازاردانی کوردانی پارێزگای سلێمانی بدەن. ئەگەر ڕوویشیدابێت ئەوا داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین هەر بەڵگە نامەیەک پیدراوە بە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کورستانی بدەن ئەوا ئێمە هەڵواێستمان دەبێت.

گوێ له‌ ڕاپۆرته‌که‌ بگرن
به‌روار:  15/09/2017
2435   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   218
کۆی سه‌ردان:   29231516