لابردنی نەجمەدین کەریم پەیوەندی بەگەندەڵی دارایی و ئیداری یەوە هەیە
ئاڵا تاڵه‌بانى، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پەیامێکی ئاراستەی ۆ د.نەجمەدین کەریم کرد و رایگەیاند پێش ئەوەی بڕیاری لادانی پارێزگاری کەرکوک بەمەسەلەیەکی نەتەوەیی و دژە کورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدرێت پێویستە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری لابردنەکەی بکرێت، ئەوانەی کە پەیوەندی بەگەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی هەیە، ئەو دەڵێت “جەنابی دکتۆر وەکو خوشکێک ئەڵێم (یەکێتی ماوه)”.
ئاوێنە: ئاڵا تاڵه‌بانى، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى لەپەرەلەمانی عێراق رایگەیاند ”مافی خۆیەتی جەنابی پارێزگار تانە لە بڕیارەکە بدات لە دادگا و داوای روونکردنەوە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بکات و کۆنگرەی رۆژنامەنوسی بکات هتد….. بەڵام باشتر وایە پێشتر گەردنی خۆی پاک بکاتەوە لە بەردەم خوا و خەڵکی کەرکوک و دەنگدەرانی ، بە تایبەت یەکێتی ، لەو هەموو تۆمەتی گەندەڵیەی نراوەتە پاڵی”.
ئاڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کردوە ”وەک پەرلەمانتارێک و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی شارەکەو خزمەتکردنیان و پاراستنی پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە مافی پێکهاتەکانی كه ركوك زۆر گرنگە لام و پیرۆزترە لە هەر ناوێک و کەسێک”.
راشیگەیاندوە ”شارەکەم و یەکێتی کەسی زۆر جوامێر و دەستپاک و لێهاتووی تیایە کە شایستەی ئەو پۆستەو ئیدارەی بەرژەوندی شارکە بێت لەسەر رێبازی جەنابی مام جلال”.
دوا وشەم بۆ جەنابی دکتۆر وەکو خوشکێک ئەڵێم (یەکێتی ماوه ) مەگەر مامی گەورە نەیوتوە سەفین لە بن بێت یەکێتی لەبن نایەت.
دەقی پەیامەکەی ئاڵا تاڵەبانی 
پەیامێک بۆ دکتۆر نەجمەدین
بڕیاری لابردنی دکتۆر نجم الدین کریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، بەدەر لە یاسایی بوونی، دەمەوێت چەند شتێک بڵێم:
1_ سەرەتا بڕیاری لابردنی (اقالە) لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە هاتوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران واتا دوای ڕەزامەندی حکومەت پەرلەمان پەسەندی کرد بە زۆرینەی دەنگ.
2_ پێش ئەوەی بڕیارەکە بە مەسەلەیەکی نەتەوەیی و دژە کورد و ڕیفراندۆم لە قەڵەم بدەین ، پێویستە وەک نوێنەرانی کورد و یەکێتی بە تایبەت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لابردنەکەی بکەین ئەوانەی کە پەیوەندی بە گەندەڵی دارایی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی هەیە چی لەسەر ئاستی لیژنەکانی پەرلەمان و هەروا لە سەر ئاستی حزبیش.
3_ مافی خۆیەتی جەنابی پارێزگار تانە لە بڕیارەکە بدات لە دادگا و داوای روونکردنەوە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بکات و کۆنگرەی رۆژنامەنوسی بکات هتد…..بەڵام باشتر وایە پێشتر گەردنی خۆی پاک بکاتەوە لە بەردەم خوا و خەڵکی کەرکوک و دەنگدەرانی ، بە تایبەت یەکێتی ، لەو هەموو تۆمەتی گەندەڵیەی نراوەتە پاڵی.
وەک پەرلەمانتارێک و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک پاراستنی بەرژەوەندی خەڵکی شارەکەو خزمەتکردنیان و پاراستنی پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە مافی پێکهاتەکانی كه ركوك زۆر گرنگە لام و پیرۆزترە لە هەر ناوێک و کەسێک.
شارەکەم و یەکێتی کەسی زۆر جوامێر و دەستپاک و لێهاتووی تیایە کە شایستەی ئەو پۆستەو ئیدارەی بەرژەوندی شارکە بێت لەسەر رێبازی جەنابی مام جلال.
دوا ووشەم بۆ جەنابی دکتۆر وەکو خوشکێک ئەڵێم (یەکێتی ماوه ) مەگەر مامی گەورە نەیوتوە سەفین لە بن بێت یەکێتی لەبن نایەت
ئاوێنە
به‌روار:  15/09/2017
1453   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   504
کۆی سه‌ردان:   29232862