7000 پەنابەری سووری داوای ئیقامەی هەمیشەیی لە سوید دەکەن
زۆربەی هەرە زۆری پەنابەرە سورییەکان کە ئقامەیان وەرگرتووە، ئیقامەکەیان کاتی بووە. بەڵام ئێستا لە کاتی داوای درێژکردنەوەی ئیقامە کاتییەکەیان، هەندێکیان لەبەر ئەوەی دەتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن، لە جێگەی ئیقامەی کاتی داوای ئیقامەی هەمیشەیی دەکەن.

جێی باسە بەپێی دەزگای کۆچی سوید، هەتاوەکو ئێشتا بەگشتی دەزگای کۆچ نزیکەی ٧٠٠٠ داخوازینامەی تایبەت بە درێژکردنەوەی ئیقامەی کاتی پێگەشتووە. لە کۆی ئەو ڕێژەیە ٢٥٠ پەنابەریان داوایان کردووە کە ئیقامە کاتییەکەیان بۆ بکرێت بە هەمیشەیی، لەبەر ئەوەی ئەوان کاریان هەیە و توانیویانە و دەتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن. بەڵام لەکۆی ئەو ٢٥٠ پەنابەرە، دەزگای کۆچ بڕیاری تەنها لەسەر ٤٠ کەیس داوە. لەو ٤٠ کەیسەش یەکێکیان ئیقامەی هەمیشەیی پێدراوە و ٣٩ کەسەکەی دیکەش ئیقامە کاتییەکەیان بۆ درێژ کراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەو کەسانەی کە ئیقامە کاتییەکەیان بۆ نەکراوە بە هەمیشەیی پەیوەندی بەوەوە هەبووە کە مەرجاکانی کاریان پڕ نەکردۆتەوە.

دەزگای کۆچی سوید هەروەها بە بەشی کوردی ڕایۆی سویدی ڕاگەیاند کە زۆربەی ئەو کەسانەی ئەم داخوازیانەیان هەبووە پەناری بە ڕەچەڵەک سوریین.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرن
به‌روار:  15/09/2017
741   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29262060