ئێعدامی هاوڵاتییەکی سەڵماسی لەپێش چاوی خەڵک
مالمۆکورد


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانییەک بە ناونیشانی “داوودحاجی زادە”کەپێشتر بەتۆمەتی کوشتنی دایک وخوشکی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو،لەگۆڕەپانی شارەوانی شاری سەڵماس لەپێش چاوی خەڵک پەتی بۆهەڵخراو لەسێدارە درا.

دەگوترێ ؛ زیندانی ئێعدام کراو، پاییزی ۱۳۹۳ لەکاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو بەهۆی کشێشەی ماڵی بەچوون بۆماڵەوە دایکی ٤۹ساڵ تەمەنی خۆی بەزەبری چەقۆ لەبەشی گەردن ومەچەکەوە بریندار دەکات کەدەبێتە هۆکاری کوشتنی وهەروەها  خوشکی ۸ساڵەی خۆی دەکوژێ.

ناوبراو لەماوەی دادگایی کردن لەشاری سەڵماس وخۆی ئێعدامی بەسەردا بڕدراوە وگەورەکانی ناوبراو(دابەگەورە وبراکەی)ئامادە نەبوون لەتاوانەکەی ببوورن.

جێگەی باسە کەسیاسەتی ئێعدام لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ کەنەتەنیا کاریگەرییەکی لەسەر کەم کردنەوەی تاوان نییە بەڵکوو بووە بەهۆکاری هەڵکشانی تواند وتیژی لەکۆمەڵگا وهەستی مرۆ بوون دادەبەزێنێ وئەمە لەکاتێکدایە کەئەم دیاردەیە هاوتەریبی گرێبەست وپەیماننامە نێودەوڵەتی ومافی مرۆییەکان نییە ولەڕوانگەی ئەخلاقییەوە ئەم هەڵسوکەوت وسیاسەتانە لەگەڵ بنەمای مرۆڤایەتیدا دژوازی هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  15/09/2017
1473   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   221
کۆی سه‌ردان:   29231535