مەسعود عەبدولخالق: فشارەکانی سەر ستاندەر بەردەوامە لەھەولێر و دەیانەوێت وازبھێنین
ستاندەر- ئەوێنە
مەسعود عەبدولخالق، خاوەن ئیمتیازی دەزگای ستاندارد ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی یەک مانگدا سێ تۆمەتیان دراوەتە پاڵ کە سەرجەمیان تۆمەتی بێ بنەمان‌و سەرجەمیان یەک سەرچاوەیان ھەیە. ئەو دەڵێت “ئەو ھێزەی لەسنوری ھەولێر باڵادەستە کە پارتیە، دەیەوێت دەرمانبکات، چونکە سکاڵاکان بێ بنەمان”.
ئاوێنە، ھەولێر: خاوەنی دەستگای ستاندارد مەسعود عبدولخالق بەئاوێنەی ڕاگەیاند “لەماوەی دەست بەکاربونامەوە پانزە تۆمەتمان دراوەتە پاڵ. بەردەوام چوینەتە بەردەم دادگا‌و حاکم. تۆمەتەکان لەجێگەی جیاجیاوە ئاڕستەمان دەکرێن‌و سەرجەمیان یەک ئامانجیان ھەیە: مەبەستیان بێزارکردنی ئێمەیە، دەیانەوێت وازبھێنین بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین”.
ئەو وتی “تۆمەتەکان جۆراوجۆرن‌و جیاوازن. ئەو سێ تۆمەتەی دراوەتە پاڵمان یەکەمیان چەند کەسانێکی سەلەفین لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی‌و نزیک لەدەسەڵات بەبیانوی کتێبێک کە دوساڵ پێش ئێستا بڵاوکراوەتەوە. سکاڵای دوەم لەلایەن وەزارتی پێشمەرگەوە بوە گوایە ئێمە ھاوکاری داعشمان کردوە! ھەرچی سکاڵای سێھەمیشە، سکاڵای سەرۆکی ھەرێمەو ھێشتا نەگەشتۆتە دەستمان”.
ئەو وتیشی “خەلکانێک لەدادگا دەزانن ھۆکارەکە سیاسییە، ھەر بۆیە مامەڵەیەکی باشدەکەن‌و زۆربەی زۆریان بێلایەنانە کارەکانیا دەکەن. چەندین پارێزەری خۆبەخش، خۆبەخشانە کارەکانمان بۆ دەکەن‌و کاری پارێزەریمان بۆ دەکەن. تا ئێستا چەندین کەیسی دادگا لەلایەن پارێزەروکانمان یەکلایی بۆتەوەو ئەو تۆمەتانەمان لەسەرنەماوە”. ئاماژەشی بەوەکرد لەئێستادا لەھەولێر دەستگای ستاندارد بینای نادرێتی بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانی. ئەو وتی “خاوەنی ئەو بینایەیان دۆزیبۆوە کە ئێمەی تێدا بوین بەکرێ، ھەڕەشەیان لێکردبو و ئاگاداریان کردبو کە دەرمانبکات. دواجار ئێمەیان لەبیناکە دەرکرد، تا ئێستا لە ھەولێر بینامان نادەنی بۆ کرێ. پارتی دەیەوێت لەھەولێر وازبھێنین‌و دەرمانبکات”.
به‌روار:  14/09/2017
577   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   505
کۆی سه‌ردان:   29233610