ملیۆن و نیوێک کرۆن تێچوی دوورخستنەوەی دوو پەناهەندەی سویدە بۆ نێجریا .
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد



لەم ڕۆژانەدا ڕەخنەیەکی زۆر لە پولیسی سنوورەکانی سوید ئەگیرێت کە ئەرکیان  گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەڕانەیە کە داوای مافی پەنابەرێتیان بەتەواوەتی ڕەتکراوەتەوە ئەویش بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان پولیسی هەرێمە جیاوازەکانی سوید کە باری سەرشانی دەوڵەت قورس ئەکات بەهۆی تێچوونی گواستنەوە و گەڕادنەوەی پەنابەران بێجگە لە تێچووەکانی تر وەک مووچە و کرێی ئوتێل و نانخواردن .
لەمانگی نیسانی ڕابردوو پولیس هەستا بەگەڕاندنەوەی پەنابەرێک بۆ لاگوسی پایتەختی نایجیریا کە مافی پەنابەرێتی ڕەت کرابووەوە ، وە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە کە تێچوەکەی ٨٥٥۰۰۰ کرونی سویدی بووە بێجگە لە موچەی فەرمانبەرەکان و جێی نیشتەجێ بوونیان و تێچووی گەڕاندنەوەشیان بۆ سوید وە هەروەها دوای دوو مانگ کەسێکی کە بۆ هەمان وڵات کە نایجیریایە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕێندراوەتەوە کە تێچووی ٥٨٤۰۰۰ کرونی سویدیبووە .
ئەم نەبوونی هەماهەنگیە لە نێوان پولیسی هەرێمەکانی سوید باری سەرشانی حکومەتی سویدی قورس کردووە بەتایبەتی ئەمە جاری یەکەم نیە کە کەسانێکی پەنابەر  کە داواکاریەکانیان ڕەت کراوەتەوە بەجیا دوورئەخرێنەوە بە فڕۆکەی تایبەت و گران بەها بۆ هەمان وڵات کە جیاوازی کات لە نێوانیان گەشتەکان چەند ڕۆژێکە یان چەند مانگێکە چونکە پولیسی هەرێمەکان لە سوید گەشتی ئاسمانی بە فڕۆکەی تایبەت بەجیا لە هەرێمێکیکە فەراهەم ئەکات بۆ کەسانێک کەمافی پەنابەرێتیان ڕەتکراوەتەوە بەبێ هەماهەنگی لە نێوان پولیسی هەرێمە جیاوازەکان بۆ یەکخستنی گەشتی گەڕێندراوەکان کە بۆ یەک وڵاتە .
شایانی باسە ئەم پرسە چەندین جار ئاماژەی بۆکراوە بێ ئەوەی هیچ لێپیچینەوەیەک کرابێت بۆ ئەم حاڵەتە .

تێبنی : ئەو دوو بڕە پارەیە کە ۱،٤۳۹۰۰۰ کرونی سویدیە ئەکاتە نزیکەی ۱۷۰،۰۰۰ دولاری ئەمریکی
سەرچاوە/ ڕۆژنامەی میترو تایمز
به‌روار:  14/09/2017
2133   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   949
کۆی سه‌ردان:   29258954