لە سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری عه‌وله سیسی قارەمان لادرا
ڕۆژنیوز – ڕێزان محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری که‌سایه‌تی "عه‌وله سیس" لادرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری که‌سایه‌تی عه‌وله سیس لادرا، که له‌لایه‌ن چێنه‌ر نزارى په‌یکه‌رسازه‌وه دروستکرابوو.
چێنه‌ر نزاری په‌یکه‌رساز سه‌باره‌ت به کاره‌که‌ی به ڕۆژنیوزی وت: پرۆژه نوێیه‌که‌م بۆ که‌سایه‌تیه‌کی گرنگ و دیاری خۆپیشاندانی به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانییه، که له ٦ی ئه‌یلولی ساڵی ۱۹۳٠ دا ڕوویدا، ئه‌ویش که‌سایاتی عه‌بدول محێدین مه‌لا ئیبراهیم-ه که ناسراو به (عه‌وله سیسی) قاره‌مان.
چێنه‌ر نزار وتیشی: په‌یکه‌ره‌که به ماتریاڵی برۆنز له وڵاتی ئێران داڕێژراوه، به‌رزی په‌یکه‌ره‌که به بنکه‌که‌یه‌وه ده‌کاته‌۳۸٠سم، ماوه‌ی دوو مانگ دروستکراوه به قوڕ و ماوه‌ی سێ مانگیش به برۆنز ڕوپۆش کراوه و سپۆنسه‌ری ئه‌م کاره‌م تۆفیقی حه‌ڵواچیه که که‌سایه‌تیه‌کی شاری سلێمانیه و عه‌وله سیس مامی بووه.
عه‌وله سیس کێیه:
له ڕێککه‌وتنی ساڵی ١٩٣٠ نێوان عێراق و به‌ریتانیادا، باسی کورد نه‌کرا و باشوری کوردستانیش به عێراقه‌وه لکێندرا، ئه‌م ڕێککه‌وتنه ناڕه‌زایی کوردی لێکه‌وته‌وه و له ٦ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا، له سه‌رای سلێمانی، یه‌که‌مین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له دژی به‌ریتانییه‌کان ئه‌نجامدرا.
عه‌وله سیس یه‌کێک له ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که بووه و هه‌ر له خۆپیشاندانه‌که یه‌کێک له ئینگلیزه‌کان زیاتر له ١٢٠ هاوڵاتی کوردی کوشتووه، عه‌وله سیس-یش به چه‌قۆ ئه‌و ئینگلیزه‌ى کوشتووه و دواتر ته‌قه‌یان له عه‌وله سیس-یش کردووه و بریندار بووه و پاشان هه‌ر له خۆپیشاندانه‌که‌شدا شه‌هید بووه و ئێستاش ناوی چووه‌ته نێو مێژووه‌وه.
به‌روار: 14/09/2017
465 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|