خانوو نییە بۆ ئەو تازەهاتووانەی ئیقامەیان هەیە لەسوید
شەریف لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکدا دەژی. وێنە: شاهۆ موانی
بەهۆی نەبوونی خانووەوە ئەو تازەهاتووانەی ئیقامەیان هەیە و تەنهان ناچار دەبن لە شوێنی نیشتەجێی کاتیدا بژین. ئەو جێگە کاتییانەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لەلایەن شارەوانییەکانەوە دابین دەرکرێت.

یەکێک لەو کەسانەی کە لەلایەن دەزگای کۆچەوە ڕەوانەی یەکێک لە شارەوانییەکانی ستۆکهۆڵم کراوە شەریفە،سەبارەت بە ڕووشی ژیانیان و دەستکەوتنی خانوو شەریف دەڵێت.

     خانوو نییە و دەبێت خۆت خانوو پەیدا بکەیت، ئێمە زۆر هەوڵ دەدەین خانوومان دەست بکەوێت، بەڵام زەحمەتە و ناچار بووین کە

 لە یەکێک لە شوێنی نیشتەجێی کاتییەکان بۆ تازەهاتووان لە شاری ستۆکهۆڵم چاوم بە شەریف کەوت. شەریف لەگەڵ نزیکەی ٤٠ کەس دا کە سەرجەمیان ئیقامەیان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی خانووەوە هەر هەموویان لە بینایەکدا کە هاوشێوەی کەمپە ژیان دەبەنە سەر.

 پێکەوە دوو کەس  یان چوار چوار لە یەک ژووری بچووکدا دەژین. لەبەر ئەوەی ژوورەکان بچکوون تەختی خەوتنەکان لەسەر یەکن، واتە دووقات دانراوەن.

شەریف لە ڕێگەی دەزگای کۆچی سویدەوە نزیکەی پێنج مانگ بەر لە ئێستا ڕەوانەی ستۆکهۆڵم کراوە و لێرەش لە یەکێک لە شارەوانییەکان ئەو جێگەی ئێستا تیایدا دەژی جیگیریان کردووە. شەریف دەگێڕێتەوە کە بەهۆی ڕێژەی زۆری ئەو کەسانەی لەم بینادا دەژین کێشە ڕوو دەدات.

        بۆ نمونە لە هەر لە قووتابخانە گەڕایتەوە دەبێت بەزووی سەرە بۆ درووستکردن خواردن لێ بنێت. وەک دەبینین تەنها چوار تەبەخی خواردن درووست لەم شێتخانەدا بۆ زیاتر لە ٤٠ کەس هەیە. ئیدی ناچار دەبین بەدوایی خانووی دەستی دوودا بگەڕێین.

سەبارەت بەخانووی دەستی دوو  کەناڵی P4 Stockholm  و P5 STHLM ڕادیۆی سوید ئاشکرایان کردووە کە ئەو کەسانەی خانوو بە دەستی دوو بەکرێ دەدەن لە زۆر حاڵەتدا کرێ خانووەکە دوو هێندە زیاتر بە بەکرێ دەدەنەوە. مەبەس لەو کەسانەی کە خانووەکان بە ناوی خۆیاونەوەی.

لە بەدوادا چوونەکەی ڕادیۆی سویدا ئاشکرا بووە کە ئەو کەسانەی خانووکانی بە کرێ دەدەن و کرێی مانگانەی خانووەکان لەڕاستیدا لە نێوان ٤٠٠٠-٥٠٠٠ کرۆندایە، کەچی دەچن لە بەرامبەردا خانووەکان مانگانە ١٣٠٠٠ کرۆن بە کرێ دەدەن. لێردا وەک پێشووتر تیشکمان خستەسەری مەبەست لەو کەسانەیە خانووی کرێیان بە دەستی یەک بە ناوەوەویەوە، پاشان هەمان خانوو بە کرێ دەدەنەوە.

ئەم پارە زۆرەش بە هەموو کەسێک هەڵناسوڕێت ئەگەر کارێکیان نەبێت. هەر بە هۆی کەمی خانوو ڕادیۆی سوید ئاشکرای کردووە کە گەنجانی هەرێمی ستۆکهۆڵم زیاتر پێکەوە دەژین. بۆ نمونە گەنجان باسیان لەوە کردووە پێکەوە ژیان هەرزانترە و بەم شێوەیش دەتوانین نزیکتر بە ناو شارەوە بژین.

هاوکات باس تیشكخراوەتە سەر ئەوەش کە لە ماوەی ئەم  ١٠ ساڵەی دووایدا ڕێژەی ئەو گەنجانەی لەگەڵ کەسێکی تر بەیەکەوە لە یەک خانوودا دەژین، بە لە سەدا ٧٠ زیادی کردووە. ئەم ڕێژەیەش ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی کرێچییان (Hyresgästföreningen) نیشانی دەدات کە لەگەڵ گەنجانی تەمەن ٢٠ تا ٢٧ ساڵان لە هەرێمی ستۆکهۆڵم ئەنجامی داوە.

هەر لەو بینای کە سەردانم کرد، لە چێشتخانەکەیدا لەگەڵ شەریفدا، کە یەکێکە لەو تازە هاتووانەی لەوێ دەژی سەرقاڵی گفتووگۆ بووین، کەسێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کە خەڵکی ئیریتریا بوو بانگی منی کردوو و گووتی ڕۆژنامەوانیت، منیش وتم بەڵێ، ئیدی ئەو ڕانەوستاو و بە سویدی و بە ئینگلز تێکەڵی کردوو گوتی،

من ناوم ئەکلیلۆیە و ماوەی شەش مانگە لەم جێگەدا دەژیم، لێرە لە هەندێک ژووردا دوو کەس پێکەوە دەژین و لە هەندێک حاڵەتدا چوار کەس، وە ژوورەکانیش تەنها هەشت مەتر دووجان. من هیچ جیاوازییەک لە نێوانی ئێرە کە پێیان وتین باشترە، بەراورد بە کەمپ نابینم. زۆر زەحمەتە شووقەت دەست بکەوێت.


لەپاش وتووێژکردن لەگەڵ ئەکلیلۆ، چێتشخانەکەمان جێهێشت و چووینە ئەو ژوورەی کە شەریف و کەسێکی دیکەی لێ دەژیان. شەریف باسی لەوە کرد کە بەم شێوە ژیان بردنەسەر ڕێگری لە هاوگونجی دەکات و زەحمەتیش دەبێت کە زمان نەزانیت کارت دەست بکەوێت. لەبەر ئەوە من پێموایە نەبوونی خانوو دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هاوگوونجیدا.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  14/09/2017
1516   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   343
کۆی سه‌ردان:   29232492