کەناڵی جەزیرە ڕاپرسییەک بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەنجام دەدات
کەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕاپرسییەکی بۆ سەربەخۆبونی کوردستان ئەنجام داوە پرسیار دەکات ئایا تۆ لەگەڵ دروست بونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردستان دا یاخود نەخێر.
ئاوێنە: ماڵپەری فەرمی کەناڵی ئەل‌جەزیرەی قەتەری کە کەناڵێکی جیهانی ناسراوە و لە زۆرینەی وڵاتەکانی جیهان نوسینگەی ڕۆژنامەوانی و پەیامنێری هەیە و لە تەواو جیهاندا ناسراوە و سەرچاوەی زۆرێک لە میدیاکانی جیهانە، لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕاپرسییەکی داناوە دەربارەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان.
لە ئێستدا ١٢٢ هەزار و ٣٣٦ کەس دەنگیان داوە و لەسەدا ٨١ی دەنگەدران کە ٩٩ هەزار کەس زیاترە دەنگیان بە بەڵی داوە بۆ سەربەخۆیی هەروەها لەسەدا ٪١٩ش دەنگیان بە نەخێر داوە کە نزیکەی ٢٣ هەزار کەس دەبێت.
لە ڕاپرسییەکدا پرسیار لە سەردانیکەرانی ماڵپەرەکەی دەکات ئایا تۆ لەگەڵ دروست بونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردستان دا یاخود نەخێر.
ئێوەش دەتوانن لێرە دەنگی خۆتان بدەن و پشتگیری خۆتان بۆ بۆچونەکانتان بگەێنن.
ئاوێنە

کلیک بکە بۆ دەنگدان لەراپرسیەکەی کەناڵێ ئەل‌جەزیرە
به‌روار:  12/09/2017
2135   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   338
کۆی سه‌ردان:   29232312