پەنابەرە عێراقییەکانی مالمۆ هێرشیان دەکرێتە سەر
چەند جارێک هێرشی راسیستی کراوەتە سەر ئەو پەنابەرانەی لە بەردەم دەستگەی کۆچدا خۆپیشاندان دەکەن.

- ئەبو ئەدهەب کە ناوێکی خوازراوە بۆ یەکێک لەو پەنابەرانەی ئامادە نوبووە ناوی خۆی بڵێ، دەڵێت ئێمە خەڵکێکی زولملیکراوین و بەهۆی تەقینەوە و رووداوە ناخۆشەکان لە عێراق هەڵهاتووین، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوون لە سوید تووسی شتی وا بین.

سێ مانگ زیاترە ئەبو ئەدهەب و نزیکەی 30 پەنابەری عێراقی کە داوای مافی پەنابەرییان پەسەند نەکراوە و هەندیکیان بڕیاری ناردنەوەیان هەیە. لەبەردەم دەستگەی کۆچ لە شاری مالمۆ دەواریان هەڵداوە و بە درووشمی ناڕەزایی خۆپیشاندان دەکەن دژ بە بڕیاری ناردنەوەیان بۆ عێراق.

بەڵام لەو ماوەیەدا چەندین جار تووشی هێرشی ڕاسیستی بوون بۆ نموونە لە مانگی 6 ی ڕابوردوو ئوتومبیلێک بە چەند سیمبولێكی نازیستییەوە خۆی کردووە بە نێو خۆپیشاندەراندا، لە ماوەی پشووی هەفتەی ڕابوردووشدا ئاگر بەردراوەتە دەوارەکانیان. لەو دوو هێرشەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە.


جێی باسە لە مانگی شەشی ڕابوردووەوە گرووپی پۆلیسی تایبەت بە دیموکراتی و تاوانی ڕق و کینە لە هێرشە نازییەکی کۆڵیوەتەوە بەڵام لەو کاتەوە هیچ شایەتحاڵێکیان دەست نەکەوتووە لەسەر ڕووداوەکە بدوێت.

ئەبو ئەدهەب یەکێک لە و پەنابەرانە دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئێمە نە زمانی سویدی نە ئینگلیزی بە باشی نازانین بۆیە نەمانتوانیوە قسە لەگەڵ پۆلیس بکەین. بەڵام داواکاری گشتی لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ دەڵێت بیستوومانە کە ئەو کەسانە متمانەیان بە پۆلیس نییە بۆیە قسەیان بۆ ناکەن.
گوێ لەم ڕاپۆرتە بگرن
به‌روار:  12/09/2017
1523   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   169
کۆی سه‌ردان:   29231404