سوید و بەریتانیا لەسەر موسڵمانەکانی بۆرما هاتنە دەنگ
لەسەر داوای سوید و بەریتانیا ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سبەینێ رووداوەکانی بورما دەخاتە بەر باس.

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان زەید رەعد حوسێن دەڵێت حوکوومەت دەبێت واز لەو قسانەی بێنێت کە دەڵێت رۆهینگییەکان خۆیان ماڵەکانیان دەسووتێنن. ئەو هەروەها داوا دەکات کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت سەردانی بورما بکات و پرۆسەی دابەشکردنی خواردنیش کە حکوومەتی بورما ڕێی لێ گرتبوو لەو ناوچانە دەست پێ بکاتەوە.

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان هەروەها دەڵێت ئەوەی لە بورما بەسەر گروپی ڕۆهینگییە موسوڵمانەکان هێنراوە نموونەیەکی ڕوونی کۆمەڵکوژیی ئێتنیکییە کە لە کتێبی فێرگاکاندا باسی لێ دەکرێت.

  جێ باسە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پارەوە تا ئێستا نزیکەی نیوملیۆن موسوڵمان لە گرووپی ڕۆهینگای بێ دەوڵەت کە لە بورما دەژین، ئاوارەی بەنگلادشی وڵاتی دراوسێیان بوون. ژمارەیەکی دیکەش بەڕێوەن.

 حوکوومەتی بەنگلادیش پەیمانی داوە کە گۆڕەپانێک بۆ ئەو ئاوارانە تەرخان بکات تا ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بتوانن دەواری کاتییان بۆ دابین بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە گرژیی نێوان موسوڵمانان و بودیستەکانی ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای بورما لە تەشەنەسەندندایە بۆ بەشەکانی دیکەی وڵاتەکە.

جێی ئاماژەیە گرووپی ڕۆهینگییەکان کە کەمینەیەکی موسوڵمانن لە وڵاتی بورما ماوەی چەند هەفتەیەک تووشی تووندوتیژیی لەلایەن گرووپی بوزییەکانی هەمان وڵاتەوە هاتوون و بەوهۆیەوە سەدانیان لێ کوژراوە و هەزارانیان ئاوارەی وڵاتی بەنگلادش بوون.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  12/09/2017
1152   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   524
کۆی سه‌ردان:   29230105