ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد
حەمە ئاوات مەعروف ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، حەمە ئاوات بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە هەر ئەمڕۆش تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت. 

حەمە ئاوات لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە هەڵەبجە لەدایکبووە.

پەیمانگای تەندروستی بەشی تیشكی لە بەغداد لە ساڵی ١٩٧٣ دا تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٦٨ ەوە ئەندامی یەكێتی قوتابیان بووە و سەر بە باڵی مەكتەبی سیاسی ئەو كاتەبووە.

دوای نسکۆی ١٩٧٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٨ەوە پەیوەندی بە مەفرەزەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانەوەکردووە و بووە بە ڕابەر سیاسی لەناو یەکێتیدا.

لەگەڵ دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕاندا پەیوەندی کردووە بە حزبەکەوە و وەک یەکێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکە ناسراوە و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووە.
نالیا
به‌روار:  11/09/2017
416   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   414
کۆی سه‌ردان:   29227470