ڕەنگە به‌هرۆزی بوچانی نەتوانێ ئامادەی نمایشی فیلمەکەی خۆی بێ فێستیڤاڵی لەندەن
هەژار تەها
مالمۆکورد
ڕه‌نگه په‌نابه‌ره‌كه نه‌توانێت ئاماده‌ی فیستڤاڵه‌كه ببێت فیلمی په‌نابه‌رانێكی كورد له فیستیڤاڵی فایمی له‌نده‌ن نمایش ده‌كرێت
به‌هرۆزی بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا به‌ندكراوه و به‌م دوایانه فیلمێكی دۆكومێنتاری له‌باره‌ی خراپی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه به‌نهێنی به‌رهه‌م هێنا. به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت ، ئه‌و فلیمه‌ی بوچانی پاڵێوراوه بۆ نمایشكردن له فستیڤاڵی فیلمی له‌نده‌ن كه بڕیاره له 8 و 9 ی مانگی داهاتوودا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت. بهلاَم پێناچێت به‌هرۆز بتوانێت ئاماده‌ی بینیی فیلمه‌ی ببێت كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واوكراوه چونكه پێشتریش ئه‌و كاره له ئوسترالیا نمایش كرا‌و ڕێگه به به‌هرۆز نه‌درا ئاماده‌ی نمایشه‌كه‌ی ببێت.
هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی ڤیزا به‌و په‌نابه‌ره كورده كه له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامی ڕۆژههلاَتی كوردستانه ، ئه‌وه‌یه كه پێشتر ویستوێتی به قاچاخ و به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات بهلاَم له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه تونده‌كانی ئه‌و وولاَتهدا له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایدا له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆچبه‌ری تردا ده‌ستگیركراوه و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینا كراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن.
له نامهیهكیشیدا داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات ڕێگه‌ی پێبدرێت نمایشی فیلمه‌كه‌ی له له‌نده‌ن ببینێت و ڤیزای ئه‌و وولاَتهی پێبدرێت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه له‌و دوورگه‌یه به‌ندكراوه به‌بێ هیچ تاوانێكی ئه‌نجامدابێت.
بهروار: 11/09/2017
1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|