سووتانی ئاڵای کوردستان لە مەندەلی
ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه‌كه، خۆپیشاندانیان كرد و به پشتیوانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵای كوردستانیان داگرت و سوتاندیان.
په‌یامنێری KNN رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر داوای عه‌ره‌به‌كان رێكه‌وتن كراوه كه سندوقی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له مه‌نده‌لی دانه‌نرێت، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی ناحیه‌كه به پشتیوانی چه‌كدارانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، خۆپیشاندانیان كردوه‌و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری له‌یلا قاسم له ناو بازاڕی شارۆچكه‌كه داگرتووه‌و سوتاندویانه.
وتیشی، دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رێتی ناحیه و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و ئاڵای كوردستانیان داگرتوه‌و ئاڵای عێراقیان له شوێنیان هه‌ڵكردوه.
هاوكات بارێكی نا ئاسایی و گرژی له شارۆچكه‌كه دروستبووه‌و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان، ناچار بوون بۆ به‌رگریكردن له خۆیان چه‌ك هه‌ڵبگرن و پارێزگاری له ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانیان بكه‌ن.
کەی ئێن ئێن
مالمۆکورد وێنەکەی لە ئەرشیفەوە وەرگرتووە وێنەکە کۆنە
به‌روار: 10/09/2017
2525 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|