ئاسۆی ده‌لاك
عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود
ئه‌و رۆژانه‌ی ته‌می ترس و گومان ئه‌م نیشتیمانه‌ی ته‌نی بوو ، پارتیزانی له ناو كۆڵانه‌كان و شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمان دا. هه‌موو چركه‌یه‌ك روو به‌ڕووی مه‌رگ ده‌بوه‌وه، ترسی خستبوو دڵی ملازم محسن و جه‌لاده‌كانی ئه‌منی سلێمانییه‌وه .
ئه‌و پاتیتزانه به [ئاسۆی ده‌لاك ] ناسراوه ، ناوی [حه‌سیب عومه‌ر سابیر] -ه ، خانه‌واده‌كه‌یان له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی گه‌به‌ی نزیك ئۆردوگای پیره‌مه‌گرون بوو، به هۆی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانه‌وه روویان كردوه‌ته شاری سلێمانی ، ئاسۆ له ساڵی 1957 له گه‌ره‌كی ده‌رگه‌زێن له شاری سلێمانی له دایك بووه ، له منداڵییه‌وه چاونه‌ترس و جه‌ربه‌زه‌و به‌ده‌ست و بردبووه ، له 1963 له قوتابخانه‌ی خالیدیه له سلێمانی تا پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێت ، دواتر ده‌ست به‌رداری خوێندن ده‌بێت ، له1968.تا 1975 شاگردی ده‌لاك بووه ، لای وه‌ستا سمایلی ده‌لاك له شه‌قامی كاوه .
ملازم موحسین – ی فه‌له‌ستینی ،ئه‌فسه‌رێكی زۆر جانه‌وه‌ر بوو ، له ئه‌منی عامه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی كوشتن و بڕینی خه‌ڵكی شاری سلێمانی پێ سپێرا بوو ، چه‌ندان كه‌سی له‌ناو شه‌قام و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌سگیركردو كوشتنی ، دژی گه‌نجه‌كان بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نجه‌كان عاشقی یاخی بوون وپێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و شاخ بوون .
به به‌رده‌وامی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌دا كه‌جلی ره‌ش، كراسی ره‌ش ،پشتوێنی ره‌شیان ده‌پۆشی ، رقی له‌و گه‌نجانه بوو ریشیان ده‌هێشته‌وه ، ملازم موحسین به به‌رده‌وامی كه‌مینی بۆ پێشمه‌رگه‌و ئاسۆی ده‌لاك داده‌نا .
ئه‌منی سلێمانی ماڵی باوكی ئاسۆی ده‌لاكیان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه ،ده‌بوایه شه‌ورۆژ ده‌رگای ده‌ره‌وه‌یان ئاواڵابوایه، داوای چه‌ند رۆژێكی تر ئاسۆی ده‌لاك له قه‌ره‌داغه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی ،چه‌ند چالاكییه‌كی تری ئه‌نجام دا ، ئه‌منی سلێمانی سه‌ریان سوڕما بوو ،چۆن گه‌نجێك ده‌تونێت ته‌حه‌دای ئه‌و هه‌موو ئه‌من و قوات خاسه و ئینزیبات و چه‌كدارو سیخوڕ‌و جاسوس و ئه‌ڵقه له گوێ یانه‌ی حكومه‌ت بكات.
له ناكاو ئاسۆی ده‌لاك له ناو كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان دا په‌یدا ده‌بوو، خه‌ڵكی شاره‌كه ئاسۆیان ده‌یبنی، زه‌برێكی پارتیزانانه‌ی ده‌وه‌شاندو له چاو ون ده‌بوو. به‌مه‌ش ناوی ئاسۆی ده‌لاك بوو به وێردو هێمای سه‌ر زمانی خه‌ڵكی شار ، ئه‌منی سلێمانی له كۆبونه‌وه یه‌كی فراوان دا بڕیاریان دا هه‌موو توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ده‌سگیركردن ،یا كوشتنی ئاسۆی ده‌لاك.
له 1978 ئه‌منی سلێمانی ملازم موحسین –یان بۆ ئه‌و پلان و نه‌خشه داڕێژراوه دانا، ئه‌ویش له به‌رده‌م ئه‌زمونی ئازیه‌تی و جه‌ربه‌زه‌یی ئه‌فسانه‌ی ئاسۆی ده‌لاك دا هه‌ستی به لاوازی و بێ توانایی خۆی ده‌كرد ، توشی هێستریا بوو ، له تۆڵه‌ی نه‌به‌ردییه‌كانی ئاسۆدا ، داخی دڵی خۆی به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ی زۆر درندانه به خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌ڵده‌ڕشت.
شه‌ورۆژ به دووسێ پیكاب قواتی ئه‌منه‌وه هه‌مووشه‌قام و كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی شاری ته‌ی ده‌كرد به دوای ئاسۆدا ده‌گه‌ڕا، ملازم موحسین وێنه‌یه‌كی ئاسۆی ده‌لاكی كردبوو به داش بڵی پیكابه‌كه‌ی دا ، گه‌ر هه‌ر گه‌نجێكی بدیایه روخساری له‌و بچویایه ، ده‌ستگیری ده‌كرد ، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌دا ، به‌زه‌حمه‌ت له چنگی ده‌رباز ده‌بوو.
زۆر جار ئاسۆ كه له شاخه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی ، بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه‌ك ،جلی كرێكاری گه‌جاوی له به‌ر ده‌كرد ،ده‌مانچه‌كه‌ی له به‌ر پشتوێنه‌كه‌ی دا بوو ، چه‌ند نارنجۆكێك له گیرفانه‌كانی دا بوو ...هه‌ندێكجار جله‌كانی به پێی به‌رنامه‌ی چالاكیه‌كانی ده‌گۆڕی به شێوه‌یه‌كی تر.
چالاكیه‌كه‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی مه‌لاعه‌لی
مانگی حوزه‌یرانی 1978 بوو، ئاسۆی ده‌لاك خۆی گه‌یانده به‌ر دوكانه‌كه‌ی عارفی ماتۆڕ لای مزگه‌وتی مه‌لا عه‌لی ، به عارفی وت: دوكانه‌كه‌ت داخه، ته‌له‌فۆنم بۆ ملازم موحسین كردووه وتومه :
- من لێره چاوه‌ڕوانت ده‌كه‌م ، چیتان له توانایه به‌رامبه‌رم بیكه‌ن.
یه‌كسه‌ر وه‌ستا عارف دوكانه‌كه‌ی داخست ، به خێرای گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه .
ئاسۆ له كۆڵانه‌كه‌ی ئه‌و دیوه‌وه خۆی گه‌یاندبووه سه‌ربانی دوكانه‌كان، له‌وێ خۆی دامه‌زراند ، له‌ناكاو دوو پیكابی پڕ له ئه‌من و قوات خاسه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ده‌وروبه‌ره ،پیكابێكیان له‌سه‌ر گۆشه‌ی خانه‌قا دامه‌زرابوو ، پیكابه‌كه‌ی تریان رووی كردبووه لای دوكانه‌كان ، ئاسۆ نارنجۆكێكی بۆ هه‌ڵدا بوون، به كڵاشینكۆفه‌كه‌شی ده‌سڕێژی له ئه‌من وچه‌كداره‌كان كردبوو ...شۆفێری پیكابه‌كه له ترسا شڵه‌ژابوو ، به خێرایی به به‌گ به‌ره‌وه فولكه‌ی خانه‌قا گه‌ڕابووه ، ئاسۆش له‌سه‌ر بانه‌كه‌وه خۆی گه‌یاندبووه كۆڵانی ئه‌و دیوو. له‌ناو پێچاوپێچی كۆڵانه‌كاندا خۆی ون كردبوو.ا
ئاسۆ چای بۆ ملازم موحسین كڕی
له مانگی گه‌لاوێژی 1978 دا ملازم موحسین و دوو جه‌لاد له چایخانه‌یه‌كی به‌رده‌ركی سه‌را دانیشتبوون چایان ده‌خوارده‌وه ،ئاسۆی ده‌لاك به‌نهێنی خۆی كردبوو به‌و چایخانه‌كه‌داو ، له به‌رئه‌وه‌ی چایخانه‌كه گه‌وره بوو ، نه‌یان بینی بوو ، چایه‌كی خواردبووه وپاره‌ی چایه‌كه‌ی ملازم محسن و دوو جه‌لا ده‌كه‌ی تری دابوو ، به چایچییه‌كه‌ی وتبوو [بڵێ ئاسۆی ده‌لاك پاره‌كه‌ی داون ].
ملازم محسن كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی له چایچییه‌كه بیست بوو [تاس بردبیه‌وه و له ترسا زمانی له گۆكهوتبوو....هیچی بۆ نه‌وترابوو.
له سابونكه‌ران ده‌سگیركرا
ئه‌منی سلێمانی بڕیاریان دابوو ،هه‌ر كه‌س بتوانێت ئاسۆی ده‌لاك به زیندویه‌تی ده‌سگیر بكات 50 هه‌زار دینار خه‌ڵات ده‌كرێت ، گه‌ر به كوژراویش جه‌سته‌كه‌ی نیشان بده ن 30 هه‌زار دیناری پێ ده‌درێت .
له مانگی ئه‌یلولی 1978ئاسۆی ده‌لاك له گه‌ڵ هاوڕێ یه‌كی دا به نهێنی ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده ئه‌نوه‌ری مه‌جید سوڵتان –یان له شاخه‌وه هێنایه‌وه بۆ سلێمانی ، ئاسۆ بڕیاری دابوو له 6 / 9 /1978له ناو شاری سلێمانی دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی دا چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات ، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی به‌هۆی برایه‌كییه‌وه ،په‌یوه‌ندیان به ئه‌منی سلێمانییه‌وه كردبوو، هه‌موو زانیارییه‌كاانیان پێ گه‌یاندبوون، ملازم موحسن و ئه‌منه‌كان پێش كاتی دیاری كرا‌و خۆیان له‌و شوێنه‌دا حه‌شاردابوو ، هه‌ر كه ئاسۆ گه‌یشته شوێنی دیاری كرا‌و له‌وێ چاوه‌ڕوانی هاوڕێكه‌ی ده‌كرد.
له ناكاو ملازم موحسین و ئه‌منه‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری ئاسۆیان دا... بواریان نه‌دابوو ده‌ستی بگاته ده‌مانچه‌كه‌ی و نارنجۆكی ناو گیرفانه‌كانی .....ئێواره‌ی دواتر ملازم موحسن له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی دا وتبوی [ ئه‌م ئاهه‌نگه له‌خۆشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌دا ساز كراوه ، كه توانیمان [ سه‌گه ره‌شه‌كه ] ده‌سگیر بكه‌ین ، كه ده‌یویست من بكوژێت ].
له‌و كاته‌وه هیچ سۆراغێكی ئاسۆی ده‌لاك نه‌ما، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك زیندانییه‌ك به‌ر بوو ، به‌چیمه‌نی خوشكی وتبوو:
- [ به رێكه‌وت ئاسۆی ده‌لاكم له ژوورێكی ئینفرادی بینی ، ئه‌وه‌نده ئه‌شكه‌نجه‌یان دابوو ،هه‌موو ئێسكی جه‌سته‌یان تێك‌و پێك شكاندبوو ، له دواساتی دوا هه‌ناسه‌ی دابوو بیسپێرێت ].
-ئه‌م نوسینه‌م له ژماره 9 -ی گۆڤا ری تایم له نیسانی 1999 دا ، له لاپه‌ڕه [20 -30 ] دا بڵاوكردوه‌ته‌وه.
-بۆ ئه‌م بابه‌ته سودم له زانیاری [ چیمه‌ن و چرۆ و چرا] -ی خوشكه‌كانی شه‌هید ئاسۆ -ی ده‌لاك بینی وه له‌گه‌ڵ چه‌ند زانیارییه‌كی كاك حه‌مه زاهیر و كاك سالاری مامی شه‌هید ئاسۆی ده‌لاك.
ملازم موحسین – ی فه‌له‌ستینی ،ئه‌فسه‌رێكی زۆر جانه‌وه‌ر بوو ، له ئه‌منی عامه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی كوشتن و بڕینی خه‌ڵكی شاری سلێمانی پێ سپێرا بوو ، چه‌ندان كه‌سی له‌ناو شه‌قام و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌سگیركردو كوشتنی ، دژی گه‌نجه‌كان بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نجه‌كان عاشقی یاخی بوون وپێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و شاخ بوون .
به به‌رده‌وامی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌دا كه‌جلی ره‌ش، كراسی ره‌ش ،پشتوێنی ره‌شیان ده‌پۆشی ، رقی له‌و گه‌نجانه بوو ریشیان ده‌هێشته‌وه ، ملازم موحسین به به‌رده‌وامی كه‌مینی بۆ پێشمه‌رگه‌و ئاسۆی ده‌لاك داده‌نا .
ئه‌منی سلێمانی ماڵی باوكی ئاسۆی ده‌لاكیان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه ،ده‌بوایه شه‌ورۆژ ده‌رگای ده‌ره‌وه‌یان ئاواڵابوایه، داوای چه‌ند رۆژێكی تر ئاسۆی ده‌لاك له قه‌ره‌داغه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی ،چه‌ند چالاكییه‌كی تری ئه‌نجام دا ، ئه‌منی سلێمانی سه‌ریان سوڕما بوو ،چۆن گه‌نجێك ده‌تونێت ته‌حه‌دای ئه‌و هه‌موو ئه‌من و قوات خاسه و ئینزیبات و چه‌كدارو سیخوڕ‌و جاسوس و ئه‌ڵقه له گوێ یانه‌ی حكومه‌ت بكات.
ملازم موحسین – ی فه‌له‌ستینی ،ئه‌فسه‌رێكی زۆر جانه‌وه‌ر بوو ، له ئه‌منی عامه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی كوشتن و بڕینی خه‌ڵكی شاری سلێمانی پێ سپێرا بوو ، چه‌ندان كه‌سی له‌ناو شه‌قام و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌سگیركردو كوشتنی ، دژی گه‌نجه‌كان بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نجه‌كان عاشقی یاخی بوون وپێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و شاخ بوون .
به به‌رده‌وامی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌دا كه‌جلی ره‌ش، كراسی ره‌ش ،پشتوێنی ره‌شیان ده‌پۆشی ، رقی له‌و گه‌نجانه بوو ریشیان ده‌هێشته‌وه ، ملازم موحسین به به‌رده‌وامی كه‌مینی بۆ پێشمه‌رگه‌و ئاسۆی ده‌لاك داده‌نا .
ئه‌منی سلێمانی ماڵی باوكی ئاسۆی ده‌لاكیان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه ،ده‌بوایه شه‌ورۆژ ده‌رگای ده‌ره‌وه‌یان ئاواڵابوایه، داوای چه‌ند رۆژێكی تر ئاسۆی ده‌لاك له قه‌ره‌داغه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی ،چه‌ند چالاكییه‌كی تری ئه‌نجام دا ، ئه‌منی سلێمانی سه‌ریان سوڕما بوو ،چۆن گه‌نجێك ده‌تونێت ته‌حه‌دای ئه‌و هه‌موو ئه‌من و قوات خاسه و ئینزیبات و چه‌كدارو سیخوڕ‌و جاسوس و ئه‌ڵقه له گوێ یانه‌ی حكومه‌ت بكات.ملازم موحسین – ی فه‌له‌ستینی ،ئه‌فسه‌رێكی زۆر جانه‌وه‌ر بوو ، له ئه‌منی عامه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی كوشتن و بڕینی خه‌ڵكی شاری سلێمانی پێ سپێرا بوو ، چه‌ندان كه‌سی له‌ناو شه‌قام و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌سگیركردو كوشتنی ، دژی گه‌نجه‌كان بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نجه‌كان عاشقی یاخی بوون وپێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و شاخ بوون .
به به‌رده‌وامی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌دا كه‌جلی ره‌ش، كراسی ره‌ش ،پشتوێنی ره‌شیان ده‌پۆشی ، رقی له‌و گه‌نجانه بوو ریشیان ده‌هێشته‌وه ، ملازم موحسین به به‌رده‌وامی كه‌مینی بۆ پێشمه‌رگه‌و ئاسۆی ده‌لاك داده‌نا .
ئه‌منی سلێمانی ماڵی باوكی ئاسۆی ده‌لاكیان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه ،ده‌بوایه شه‌ورۆژ ده‌رگای ده‌ره‌وه‌یان ئاواڵابوایه، داوای چه‌ند رۆژێكی تر ئاسۆی ده‌لاك له قه‌ره‌داغه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی ،چه‌ند چالاكییه‌كی تری ئه‌نجام دا ، ئه‌منی سلێمانی سه‌ریان سوڕما بوو ،چۆن گه‌نجێك ده‌تونێت ته‌حه‌دای ئه‌و هه‌موو ئه‌من و قوات خاسه و ئینزیبات و چه‌كدارو سیخوڕ‌و جاسوس و ئه‌ڵقه له گوێ یانه‌ی حكومه‌ت بكات.ملازم موحسین – ی فه‌له‌ستینی ،ئه‌فسه‌رێكی زۆر جانه‌وه‌ر بوو ، له ئه‌منی عامه‌وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی كوشتن و بڕینی خه‌ڵكی شاری سلێمانی پێ سپێرا بوو ، چه‌ندان كه‌سی له‌ناو شه‌قام و كۆڵانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا ده‌سگیركردو كوشتنی ، دژی گه‌نجه‌كان بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نجه‌كان عاشقی یاخی بوون وپێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش و شاخ بوون .
به به‌رده‌وامی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌رونی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌دا كه‌جلی ره‌ش، كراسی ره‌ش ،پشتوێنی ره‌شیان ده‌پۆشی ، رقی له‌و گه‌نجانه بوو ریشیان ده‌هێشته‌وه ، ملازم موحسین به به‌رده‌وامی كه‌مینی بۆ پێشمه‌رگه‌و ئاسۆی ده‌لاك داده‌نا .
ئه‌منی سلێمانی ماڵی باوكی ئاسۆی ده‌لاكیان خستبووه ژێر چاودێرییه‌وه ،ده‌بوایه شه‌ورۆژ ده‌رگای ده‌ره‌وه‌یان ئاواڵابوایه، داوای چه‌ند رۆژێكی تر ئاسۆی ده‌لاك له قه‌ره‌داغه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی ،چه‌ند چالاكییه‌كی تری ئه‌نجام دا ، ئه‌منی سلێمانی سه‌ریان سوڕما بوو ،چۆن گه‌نجێك ده‌تونێت ته‌حه‌دای ئه‌و هه‌موو ئه‌من و قوات خاسه و ئینزیبات و چه‌كدارو سیخوڕ‌و جاسوس و ئه‌ڵقه له گوێ یانه‌ی حكومه‌ت بكات.
پوکمیدیا
به‌روار: 07/09/2017
2624 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|